كرۆنا لە سلێمانی حاڵەتیكی بەرزی تۆماركرد

ليست هناك تعليقات


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 22 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە 21 توشبویان دانیشتوی ناو شاری سلێمانی و ئەویدیكەییان دانیشتوی ناحیەی وارماوایە
 
ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، ٢٢ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و کوڕێکی گەنج كە ٨ لەوان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، ١٤ی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبوەو پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچوەو هەروەها ٢١ لەوان دانیشتوی ناو شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتوی وارماوایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif