مەسروور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دان بروولیێت، وەزیری وزەی ئەمریکا ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرد کە ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئێوارەی دوێنێ هەینی 8-5-2020 ئەنجامدراوە، لە راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە هاتووە، "دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گفتوگۆ کرا. هەروەها لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکران".

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وزەدا. هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی بۆ خەڵکی ئەمریکا دەربڕی بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە.

دەقی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:

*سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا*.

• گفتوگۆ دەربارەی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا کە ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی 2020/5/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەيوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. هەروەها لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای کۆرۆنا لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی لە گەڵ خەڵکی ئەمەریکا دەربڕی بەهۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگی پەڕەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وزەدا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو میکانیزمانە کرا کە ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆیەوە دەتوانن هاوکاری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif