هەواڵ
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی توركیش ئێرلاین رایگه‌یاند، رۆژی 4ی حوزه‌یران گه‌شته نێوخۆییه‌كان و 10ی حوزه‌یرانیش گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌وانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یێندراوێكدا، كۆمپانیای توركیش ئێرلاین بڵاویكرده‌وه "به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كان و لێكه‌وته‌كانی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ده‌سه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی كایه‌ی ئاسمانیی بڕیاری راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی دا، ئەوەش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانە و پێتان راده‌گه‌یێنین کە گە‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كانمان به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
توركیش ئێرلاین راشیگه‌یاند، رۆژی 4ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ گه‌شته نێوخۆییه‌كان و رۆژی 10ی حوزه‌یرانیش گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، كۆمپانیای توركیش ئێرلاین به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی توركیا، پلانی سێ مانگی گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بڵاوكرده‌وه. لەسەر ئەو بنچینەیەش لە مانگی حوزەیراندا بۆ 19 وڵات و هەفتانە 75 گەشت ئەنجامدەدات.
لە مانگی تەممووزیشدا گەشتەکان بۆ 74 وڵات و هەفتانە 572 گەشت دەبن. لە مانگی ئابیشدا بۆ 98 وڵات و هەفتانە 937 گەشت ئەنجامدەدات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق