سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ: ئەوەی ڕوویدا كپكردنی دەنگی ئازاد بوو

ليست هناك تعليقات


سەرۆكی فرسكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامە نوسیدا دوای وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عمر ڕایگەیاند:ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا پێشھاتێکی خراپە و خراپترە لە ١٩ ی ئاب و ھەرێمی کوردستان بەرەو سیستمێکی ئەمنی دەبات کە ھیچ کەس لە خۆی ئەمین نابێت


لە درێژەی لێدوانەكیدا عبدستار مجید ڕایگەیاند:لەو ھەموو گەندەڵیی و فەزاحەتەی لەم ھەرێمەدا ھەیە، ئەم پەرلەمانە نەیتوانیوە لێپرسینەوە لە یەک بەرپرس بکات
 وەزیر ھەبووە ھاتۆتە پەرلەمان، قسەی بە پەرلەمانتار وتووە

لە كۆتای كۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەكەدا عبدستار مجید وتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان ڕوویدا کپکردنی دەنگی ئازا و ئازادی پەرلەمانتارانە و ئەمە پرۆسەیەکی خراپ و سامناکە . ئەم ڕەفتارانە ھەرێمی کوردستان بەرەو چارەنوسێکی خراپ دەبات .
 دەبوو پەرلەمان لێپرسینەوەی لەو ھەموو دزی و گەندەڵییەی حکومەت بکردایە نەک لەم دۆخەدا پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران ھەڵبگیرێت .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif