ئەندام پەرلەمانێكی عێراق، دەستی كێشایەوە

ليست هناك تعليقات



میران محەمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپەرلەمانی عێراق راگەیاند، ئەوەش وەك خۆی دەڵێت: دوای ئەوەی بۆتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی، وەك پابەندبونێك بە پرەنسیپەکانی نەهێشتنی فرەپۆستی، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق كردوە.

 میران محەمەد، كە دوای كۆنگرە لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتیدا، بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكە هەڵبژێردراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لەناو یەکێتیدا بڕیارمدا لە ئەندامیەتی پەرلەمانی عیراق بکشێمەوە بەڵام چ لەناو پەرلەمانبم یان یەکێتی خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر ئەو ٥٦ هەزار کەسەی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەنگیان پێداوم."

ئەوەشی خستەڕو"پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەم بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق پابەندبونمە بە پرانسیپەکانی نەهێشتنی فرەپۆستی کە وەک رێکارێکی چاکسازی لە پەیڕەوی پەسەندکراوی یەکێتیدا ئاماژەی پێدراوە."

جەختیشی كردۆتەوە"بەرژەوەندی و موچەی زیاد و کۆمەڵێک ئیمتیازات رەتدەکەمەوە بەڵام بێگومان هەرگیز دەستبەرداری تەنانەت یەک دەنگی دەنگدەرانم نابم، لەهەرکوێبم بەئەمانەتەوە توانای خۆم دەخەمەگەڕ بۆ خزمەتی ئەوان و هەمو کوردزمانێک."

میران محەمەد داواشی لەو ئەندامەی حزبەكەی كردوە كە لە پەرلەمانی عێراق جێگەی دەگرێتەوە توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ خزمەتی گشتی. ئاوێنە






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif