وێنە هەواڵی هەڵوێست و ناڕەزایی ئەمڕۆی سەیدسادق

ليست هناك تعليقات

ئێوارەی ئەمڕۆ ـــ سەیدسادق

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٦/٥/٢٠٢٠ ، مامۆستایانی قەزای سەیدسادق، بە بەشداری ژمارەیەک لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان گردبوونەوەیەکی فراوانمانیان ڕێكخست.


دەقی یاداشتی مامۆستایانی سەیدسادق

بەناوی خوا

بۆ ــ ڕایگشتی و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە

بەداخەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان نەک هەر داواو خواستەکانی پێشوویان بۆ پێدانەوەی مووچە بەناو پاشەکەوتکراوەکان جێبەجێنەکراو شایستە داراییەکان پێنەدرایەوە، وا جارێکیتر بەهۆی سیاسەتی شکستخواردوی دەسەڵاتی کوردی و حکومەتی هەرێمەوە کەوتنەوەو بەدواخستنی مووچەکانیان کەوتنە بەر ستەمێکی دیکەی ئەم دەسەڵاتەوەو سەرباری ئەوەش سوکایەتی و لێدان لە شکۆی مامۆستا لە لایەن هەندێک بەناو بەرپرس و پەرلەمانتارەوە دەستیپێکردووە.

لەکاتێکدا کە مامۆستایان ئێستا دەبوو سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بوونایە بۆ تاقیکردنەوەکان، بەڵام ستەمی دەسەڵاتی کوردی ئەوانی هێناوەتەوە سەر شەقام.

ئێمە مامۆستایانی قەزای سەیدسادق، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پێدانەوەی شایستە داراییەکانمان کە بەناوی ستەمی پاشەکەوتەوە لێمان زەوتکراوە، لێرەوە داوا دەکەین و ڕایدەگەیەنین:

ــ پێوویستە هەموو ئەو جۆرە سوکایەتییانە ڕابگیرێت کە دەکرێتە سەر مامۆستایان و لێدان لە شکۆی مامۆستایان جێگەی قبوڵکردن نییەو داوای هەرچی زووتر ئازادکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و خۆپیشاندەرانی دهۆک دەکەین.

ــ پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن و لێکەوتەکانی دەخەینە ئەستۆی حکومەتی هەرێم.

ــ هاو هەڵوێستی بۆ مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم شارو شارۆچکەکان ڕادەگەیەنین و پێمانوایە بایکۆت و هەڵپەساردنی تاقیکردنەوەکان فشارێکی بەهێز دەبێت بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان.

ــ داواو جەخت لە پێدانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان دەکەینەوەو لەبەرانبەر دواخستنی مووچەشدا فشارو ناڕەزاییەکانمان بەردەوام دەبن.

ــ مامۆستایانی وانەبێژ کە ڕۆڵێکی گەورە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندندا دەگێڕن، ئەوان قوربانی گەورەی بارو دۆخەکەن و، داوا دەکەین کە شایستە داراییەکانیان فەرامۆشنەکرێت و بکرێن بە مامۆستای گرێبەست و دابمەزرێن.

مامۆستایانی سەیدسادق
 ۱٦ ــ ٥ ــ ۲۰۲۰












ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif