سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێم كۆبونەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ

ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی، هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌ و هه‌نگاوه‌کانی دوای پێکهێنانی حکومه‌تی عیراق و پێویستيی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌کانیان تاوتوێ کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عێراقیان گفتوگۆكرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناکۆکیيه‌کان کرده‌وه‌، به‌ ئاراسته‌ی ئارامی و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان، به‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌.

هه‌روه‌ها باس له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتيی مستەفا كازمی کرا و داكۆكييان له‌ پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکو‌مه‌تى فيدراڵ کرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و کارکردن بۆ دابينکردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستيی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها له‌پێناو تێکشکاندنی تیرۆر و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیريی ئه‌منی بۆ‌ هه‌موو ناوچه‌کانی عیراق.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی کێشه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان به ‌گوێره‌ی ده‌ستوور كرایه‌وه‌، بەتایبەت یەكلاكردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرانبەرانی هه‌رێم.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ پێویستيی یه‌کڕیزی و خاوکردنه‌وه‌ی گرژیيه‌کان له‌ عێراق کرا، به‌ شێوه‌یه‌ك که‌ هه‌موو تواناکان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و بژێويی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی چاکسازيی ریشه‌یی ته‌رخان بکرێن و له‌بری ناکۆکی و ململانێ، خزمه‌تی خه‌ڵك و داخوازیه‌کانیان بکرێت.

له ‌ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌ هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه‌، به‌ جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌کان دوور له‌ گرژی و ئاڵۆزی، هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێویستيی هاووڵاتیان و دابينكردنی بژێویان ته‌رخان بکه‌ن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif