ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەك مامۆستا‌و فەرمانبەرو چالاكی مەدەنی لە پاركی ئازادی خۆپیشاندانیان لە دژی دواكەوتنی موچە بەڕێوەچو.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لە خۆپیشاندانەكە كراوەو ژمارەیەك كەس دەستگیركراون.
هەڵز بۆتانی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی وتویەتی: هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك مامۆستا‌و فەرمانبەریان دەستگیركردون.
لەلایەكی دیكەوە میدیای رەسمی یەكێتی رایگەیاندوە كە هێزه ئه‌منیییه‌كانی دهۆك تیمی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانیان ده‌ستگیركردون و مۆبایل و پێداویستییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی پهیامێنرهكهشیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە.
ئەوەش له‌كاتێكدایه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی گروپی داكۆكی له مافی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران، شه‌وی رابردو مامۆستا و چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌ده‌ل به‌رواری له دهۆك به‌هۆی داواكاری بۆ خۆپیشاندان له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌ستگیركرا، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش چه‌ند چالاكوان و خۆپیشانده‌رێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
ئاوێنە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق