عەبدوڵا مەلا نووری: ڕەخنەی توند لە حیزبەكان دەگرێت

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-

ئەندام پەرلەمانێكی خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان ڕووی ڕەخنەی كردۆتە خەڵك و حیزبەكان و دەنوسێت: خەڵک بیری چووە هەر بە رێکەوتنی ئەم حیزبانە ئەنجامی تەزویرکراوی هەڵبژاردنەکان قبوڵ کرا و ٤٥ کورسی درا بە پارتی.

عەبدڵا مەلانوری، پەرلەمانتاری خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لە بابەتێكدا بە ناونیشانی (ئێستاش خەڵك دڵی لای حیزبەكانە) ڕەخنەی توند لە حیزبەكان دەگرێت و دەنوسێت: 

بە دەنگی ئەم حیزبانە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران.، بە دەنگی ئەم حیزبانە نێچیرڤان بارزانی کرا بە سەرۆکی هەرێم، هەر بە دەنگی ئەمانە مەسرور بارزانی کرا بە سەرۆکی حکومەت، خەڵک بیری چووە ژمارەیەک لەوانەی لە ئێستادا رەخنە لە پارتی دەگرن بە شان و باڵی حکومەتەکەی مەسرور بارزانیدا هەڵیاندەدا.

لە كۆتایی نوسینەكەیدا عەبدوڵای مەلا نووری ڕوو دەكاتە هاوڵاتیان و دەڵێ : لانیكەم دەبێت دەبێ لەم قۆناغەدا حیزبەکان فڕێ بدرێنە دەرەوەی هاوکێشەی سیاسیەوە. 

دەقی نوسینەكەی عەبدڵای مەلا نووری وەك خۆی

تا ئێستاش خەڵک دڵی لای حیزبەکانە!

راستیەکەی کێشەکە هەر ئەوە نیە، پارتی جار لە دوای جار هەڵەی سیاسی گەورە دەکات و بۆی دەچێتە سەر.
بەڵکو کێشەی گەورە ئەوەیە هەمو جارێک لە ئەنجامی هەڵەکانی پارتی حەماسێکی سەیر لای خەڵکانێک دروست دەبێت و یەکسەر دەڵێن دەبێ حیزبەکانی تر دژ بە پارتی یەک بگرن و ئەمە قبوڵ نەکەن.

وەک ئەوەی حیزبەکانی تر بەشێک نەبن لەم دەسەڵات و سیستمە، وەک ئەوەی دیدو کردارو ئەزمونی حیزبەکانی تر جیاوازبن.

خەڵک بیری چووە هەر بە رێکەوتنی ئەمانە ئەنجامی تەزویرکراوی هەڵبژاردنەکان قبوڵ کرا و ٤٥ کورسی درا بە پارتی.
هەر بە دەنگی ئەندام پەرلەمان و ئیرادەی ئەم حیزبانە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دواتر دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کارا کرایەوە.
بە دەنگی ئەم حیزبانە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران.
بە دەنگی ئەم حیزبانە نێچیرڤان بارزانی کرا بە سەرۆکی هەرێم.
هەر بە دەنگی ئەمانە مەسرور بارزانی کرا بە سەرۆکی حکومەت.
خەڵک بیری چووە ژمارەیەک لەوانەی لە ئێستادا رەخنە لە پارتی دەگرن بە شان و باڵی حکومەتەکەی مەسرور بارزانیدا هەڵیاندەدا.

بەشێک لە حیزبە موعارەزەکان تا دوا سات خوا خوایان بو بچنە ناو حکومەتەوە.
دڵنیابن چارەسەر لای حیزبەکان نیە، ئەوانە هەریەکەو روخسارێکی جیاوازی یەک سیستمی حیزبایەتی و حکومڕانین.
بۆیە دەبێ ئەگەر بۆ ساتێکیش بێت، خەڵک لە حیزبەکان دور بکەوێتەوە. 

لانی کەم لەم قۆناغەدا دەبێ حیزبەکان فڕێ بدرێنە دەرەوەی هاوکێشەی سیاسیەوە.
گەر خەڵک ئیرادەو یەکگرتویی هەبێت دڵنیابن چارەسەر کۆی کێشەکان لە دەست و ئیرادەی خۆماندایە.
لێرەدا دەپرسم ئایا زۆرینەی خەڵک دەتوانین بۆ ساتێک پێکەوە لە دەوری یەک ئامانج کۆ ببینەوەو کار بۆ بەدیهێنانی بکەین؟ 

تکایە یەکسەر مەڵێن دەستخۆش.

بەڵکو بە ئارامی و مەنتقی وڵامی پرسیارەکەم بدەنەوە.

عەبدوڵای مەلا نوری


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif