وەزیری خوێندنی باڵا چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد

ليست هناك تعليقات



هەواڵ
-
دكتۆر ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا،ئەمڕۆ  چوارشەممە ١٣/٥/٢٠٢٠ لە هەژماری تایبەتی خۆی چەند بڕیارێكی گرنگی بۆ ئەو خوێندكارانە بڵاو كردۆتەوە كە لە دەرەوە دەخوێنن،
بڕیارەكانی وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم

چەند بڕیارێکى گرنگ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات ...

لە دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئەو لێکەوتانەى کە لە ئەنجامدا هاتە ئاراوەو گەڕانەوەى ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و بەپێى ئەو دەسەڵاتانەى پێماندراوە ئەم بڕیارانەى خوارەوەمان دەرکرد:

١- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەنێت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات کە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

٢- سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاددەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.

٣- ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێى یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif