ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان داوای جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان ده‌كات.
له‌راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هاتووه، جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان له بواری ئیداری و دارایی دا به‌مه‌به‌ستی پێدانی رۆڵی باشتر به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌دوور له مه‌ترسییه‌كانی دوو ئیداره‌یی و لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا نیشتمانی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دەقی راگەیێندراوەکەی یەکگرتووی ئیسلامی
بسم الله الرحمن الرحیم
رۆژی پێنجشه‌ممه 14/5/2020 به‌رانبه‌ر به 21/ ره‌مه‌زانی 1441 كۆچی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ته‌واوكردنی پێداویستییه‌كانی ناوخۆی حیزب په‌یوه‌ست به كۆنگره كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه دواخرابوو، دوای ئه‌وه كۆبوونه‌وه تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق به گشتی، به‌تایبه‌تی ئه‌و قه‌یران و كێشه و مه‌ترسیانه‌ی روویكردووەته ئه‌م هه‌رێمه به‌هۆی ململانێ و سیاسه‌تی نادروستی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی خراپ و گه‌نده‌ڵی بێ سنوور، كه به‌هۆیه‌وه باری گوزه‌ران و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان چووەته دۆخێكی زۆر دژوار و ناهه‌مواره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه داوایكرد كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی زووتره ده‌ستوبرد بكات له ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه و شكۆ بۆ ده‌زگا نیشتمانییه‌كان و دابه‌شكردنی سامانی گشتی به‌سه‌ر تێكڕای هاووڵاتیان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.. له‌و پێناوه‌دا كۆبوونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه سه‌ره‌كییه‌ی خواره‌وه :
1. دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان به‌رێكوپێكی و له‌كاتی خۆیدا و دوانه‌خستنی له‌ژێر هیچ پاساو و بیانوێكدا و چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌م پرسه حه‌یاتیه گرنگه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
2. جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان له بواری ئیداری و دارایی دا به‌مه‌به‌ستی پێدانی رۆڵی باشتر به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌دوور له مه‌ترسییه‌كانی دوو ئیداره‌یی و لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا نیشتمانی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
3. چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه و شایسته دارایی و نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه هیوای خواست خوای گه‌وره و به‌به‌زه‌یی به به‌ره‌كه‌تی ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه پیرۆزه هه‌موو كێشه و نه‌هامه‌تیه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهان به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دووربخاته‌وه و كۆتایی به مه‌ترسیه‌كانی په‌تای كۆرۆنا بێت و ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی .
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق