تارا حسین: ئازارمان یەكە و پێویستە هەڵوێستیشمان یەك بێت

ليست هناك تعليقات


تارا حسین، كە یەكێكە لە ژنە سەركردە سیاسیەكانی كوردستانی باشور، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: پێویستە ھیچ جیاکاریەک لە زھنیەتماندا جێگەی نەبێتەوە و نەفرەتی بکەین، هەتا ئەو زهنیەتە نەشكێنین ناتوانین سەركەوتووبین

لە بەشێكی تری نوسینەكەی تارا حسین دا هاتوە: ئەگەر بمانەوێ بە ئامانجی ئازادی و ژیانێکی شەرەفمەندانە بگەین، پێویستە دەنگمان بکەین بە یەک و ڕێگە نەدەین چیتر سۆرانی و بادینی، باکوری و باشوری، ڕۆژھەڵاتی و ڕۆژئاوایی درزی تێبکەوێت و ئێش و ئازار و ژیان و گوزەرانی ھەمومان بێ جیاوازی یەکە، پێویستە ھەڵوێستەکانیشمان وەکو یەک بێت،
ڕژێمی بەعس نەیتوانی سۆرانی و بادینی بدات بە گژ یەکتردا، بەڵام دەسەڵاتی کوردی بە زیادەوە ئیشی لەسەر كرد

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif