هەواڵ
-
سەرۆكایەتی ئیكوادۆر رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە وڵاتەکە توشی کەمیی داهات بووە و بەوهۆیەوە، سەرۆك موچەی خۆی و وەزیرەكانی حكومەتەكەی بۆ نیوە کەمکردووەتەوە.
سەرۆکایەتی ئیکوادۆر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، داهاتی ئیكوادۆر كەمیكردووە و كاریگەری لەسەر ئابوری وڵات دروستكردووە و بەوەش، لینین مۆرینۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بڕیاری کەمکردنەوە موچەی خۆی و جێگرەکەی و وەزیرەکانی حکومەتەکەی بە ڕێژەی ٥٠% داوە.
رۆژی ١٢ی مانگی رابردوو، سەرۆکی ئیکوادۆر لە تویتەری خۆی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتەوە، بیر لە کەمکردنەوەی موچەی خۆی و ئیدارەکەی دەکاتەوە، دواتر لە ٨ی ئەم مانگەدا واژۆی لەسەر بڕیارەکە کردووە.
موچەی سەرۆکی ئیکوادۆر زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار بووە و پێشبینیدەکرێت بە کەمکردنەوەی بۆ نیوە، پێداچونەوە بە موچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتیشدا بکرێت، چونكە یاسایەك لەو وڵاتەدا هەیە کە رێگە بە هیچ كارمەندێكی دەوڵەت نادات موچەی مانگانەكەی لە موچەی سەرۆكی وڵات زیاتر بێت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق