ئاکپارتی و مەهەپە دەیانەوێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکەنەوە

ليست هناك تعليقات


ئاکپارتی و مەهەپە ئامادەکاری دەکەن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەوەی رێگە بگرن لە پەرلەمانتاران تاوەکو پارتەکەیان بگۆڕن و مەرجی زیاتریش بۆ دروستکردنی پارتی نوێ دابنێن.

شارەزایانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن ئاکپارتی دەیەوێ لە رێگەی هەموارکردنەوەی یاساکە گرفتی یاسایی بۆ بەشداری پارتەکەی ئەحمەد داودئۆغڵو و عەلی باباجان دروستبکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن رکابەرایەتی نەکەن.

جەهەپە پارتی سەرەکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا پلانی هەیە 20 پەرلەمانتار بەشێوەی کاتی بداتە هەر یەک لە پارتەکەی ئەحمەد داودئۆغڵو و عەلی باباجان بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردن دا بکەن.

رۆژی 2-6-2020 پەرلەمانتارانی تورکیا دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە و بەپێی زانیارییەکان ئاکپارتی و مەهەپە پرۆژەیاساکەیان دەبەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

پەرلەمانی تورکیا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانیشتنەکانی راگرتبوو رۆژی سیشەممە 2ی حوزەیران جارێکی دیکە دەکرێتەوە.

بابەتێکی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی تورکیا دیکە گواستنەوەی پەرلەمانتار دەبێت لە پارتێکە و بۆ پارتێکی دیکە. ئەمەش یەکێکە لەو پێشنیازانەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کردوویەتی بۆ رێگریکردن لە بەشداریکردنی پارتی ئایندە و پارتی دەڤایە لە هەڵبژاردنەکاندا کە لە ناوخنی ئاکپارتی دەرچوونە.

بۆ ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییانە پێداچوونەوە بە سیستەمی وڵاتانی ئەوروپا دەکرێ و سێ بژاردە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێن:

یەکەم: دوای هەڵبژاردنەکان وادەیەک دەستنیشان بکرێ بۆ پێکهێنانی فراکسیۆن. لەو وادەیەدا ئەو فراکسیۆنانەی پێکدەهێندرێن تاوەکو هەڵبژاردن وەک خۆیان دەمێننەوە. فراکسیۆنی نوێ پێکناهێنرێ.

دووەم: پەرلەمانتارەکان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە پارتەکانیان رادەگەیێنن و دوای ئەوەی دەبن بە پەرلەمانتاری سەربەخۆ تەنیا بۆ یەکجار مافیان دەبێت پارتەکەیان بگۆڕن. دوای گۆڕینی پارتەکەیان ئەگەر جارێکی دیکە دەستلە پارتەکەیان بکێشنەوە، وەک پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ درێژە بە کارەکانیان دەدەن.

سێیەم: پارتێکی سیاسی، بەر لە هەڵبژاردنەکان بە 6 مانگ ئەگەر فراکسیۆنی پێکهێنا، دەتوانێ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئاکپارتی پێیانوایە ئەو گۆڕانکارییانە گرفتیان لێ دەکەوێتەوە و ئاماژەیان بەوەداوە، رێگریکردن لە مافە دەستوورییەکان لە رێگەی هەموواری یاساوە کارێكی راست نییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif