لە یادی 45 ساڵەی یەکێتیدا بەڕێز د.بەرهەم ڕایگەیاند: یەکێتی کوانوی مەشخەڵان و ئیرادەی ھەڵسانەوەی تێکۆشەرانی ئازا و نەبەزە لەڕۆژگارەکانی شکست و نائومێدیدا بە سەرکردایەتی ڕێبەری مەزن مام جەلال و ھاوڕێکانی.
دەقی پەیامەکەی بەڕێز د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،
جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
هەڤاڵانی هاوسەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی،
یادی دامەزراندنی 45 ساڵەی یەکێتی، حزبە تێکۆشەرەکەی ڕەنجدەرانی بیروبازوتان پیرۆزبێت.
یەکێتی لە مێژودا حزبی دەستەبژێرێکی بوێر و ھوشیار و جەماوەرێکی دڵسۆزە، کوانوی مەشخەڵان و ئیرادەی ھەڵسانەوەی تێکۆشەرانی ئازا و نەبەزە لەڕۆژگارەکانی شکست و نائومێدیدا بە سەرکردایەتی ڕێبەری مەزن مامجەلال و ھاوڕێکانی.
ڕێبازی ڕەسەنی یەکێتی، ڕێبازی ئازادیخوازانە، ڕێبازی ڕوبارێک خوێنی شەھیدانە، ڕێبازی ڕەنجدان و کۆمەڵێک تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی گیانبازە. یهکێتی نیشتمانی کوردستان ئهو هێزهیه که به پاڵپشتی کۆمهڵانی خهڵک توانی سەرکەوتووانە سهردهمی شۆڕش و خهباتی شاخ ببەستێتهوه به قۆناغی رزگاری و ڕاپەڕین و دواتر دامهزراندنی حوکمڕانی خۆبهخۆی کوردستان.
یەکێتی خاوەن تۆماری سەروەری و داهێنانە لە مێژووی گەلی کوردستاندا.
لهم قۆناغه ههستیارهی ئێستاشدا، لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و واقعی بارگرانی گوزەران و قەیرانی بژێوی هاووڵاتیان، و لە ئاست نیگەرانی و ناڕەزایی کەڵەکەبووی کۆمەڵانی خەڵک و چاوەڕوانیەكانیان، یهکێتی لهبهردهم پارێزگاری لە سهروهری ڕابردوو و بهرپرسیارێتی ئێستا و دوارۆژی گهل دایە ھەتا هێز و توانای بۆ پەیڕەوکردنی چاکسازی بنەڕەتی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە ئیرادەی دیمکراسی ئاڕاستە بکات.
با یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ببێتە یادی یەکڕیزی ڕاستەقینە و سەربەخۆیی بڕیاڕی نیشتمانپەروەرانە، با یادی یەکێتی بکەین بە ڕۆژی بوژانەوەی بیروباوەڕ و گەڕانەوەی بەھاکان. بیکەین بەساتەوەختی کاراکردنی حوکمڕانی باش و دادپەوەر لەپێناو خزمەتکردنی شایستە بە میللەت و ھێنانەدی ماف و ئازادی و دیموکراسی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان لە کوردستان و عێراقدا.
دووبارە پیرۆز بێت یادی یەکێتی.
بهرههم ساڵح
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق