به‌یار عومه‌ر
-
به‌شێک له سه‌رکرده باڵاکانى یه‌کێتى و گۆڕان بازرگانى به کێشه‌ى خه‌ڵک و پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ته‌وه ده‌که‌ن. هه‌ر کات پارتى فه‌رامۆشیان ده‌کات، په‌نا بۆ کارتى لامه‌رکه‌زیه‌ت ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پارتى گوێیان لێبگرێت و گرنگیان پێبدات. دواتر ده‌ستبه‌ردارى لامه‌رکه‌زیه‌ت و کێشه‌ى خه‌لک ده‌بن.
چه‌ند که‌سێکى باڵاده‌ست له یه‌کێتیدا هه‌ن که خه‌لکى ئه‌م ده‌ڤه‌ره نین و ھیج بایه‌خێک به‌خه‌ڵک و خاکى ئه‌م سنوره ناده‌ن، پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینیان فه‌رامۆشکردوه له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت و بازرگانیدا له‌گه‌ڵ پارتی. هه‌ندێکیان چاویان به‌م سنوره هه‌ڵنایه‌ت و حه‌زده‌که‌ن له ئێستا هه‌ژارتر و کاولتر بێت. سه‌ره‌نجام پاره‌ى ئه‌م سنوره ده‌به‌ن و له هه‌ولێر پرۆژه‌ى گه‌وره‌ى پێدروستده‌که‌ن.
هه‌ر جارێک پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت و فیدرالیه‌تى پارێزگاکان ده‌وروژێت و ئومێدێک لاى هاوڵاتیان په‌یداده‌بێت، ئه‌مان ڕێگرى لێده‌که‌ن. ناڵێن بازرگانى و پاره و پۆستمان له کیس ده‌چێت، به‌ڵکو ده‌ڵێن ئێمه یه‌کپارچه‌یى خاکى کوردستان ده‌پارێزین. به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ریکه چه‌مکى خاک و نه‌ته‌وه و نیشتیمان ناشرین و بێبه‌ھا ده‌بێت له ناو ھاوڵاتیاندا.
سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش، به‌شێک له به‌رپرسه باڵاکانى مه‌سه‌له‌ى لامه‌رکه‌زیه‌تیان جوڵاند بۆ ئه‌وه‌ى فشار له پارتى بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌ند پۆستێکى تر له‌حکومه‌تدا، چونکه جگه له وه‌زیره‌کان، پێشتر له‌سه‌ر چه‌ند پۆستێکى جێگرى وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕێککه‌وتبون به‌ڵام پارتى نه‌یده‌دانێ وده‌ستیده‌ستى پێده‌کردن. به‌ڵام ئێستا به‌هۆى فشارى لامه‌رکه‌زیه‌ته‌وه، چه‌ند پۆستێکى تریان وه‌رگرت و بێده‌نگ بوون.
به کورتیه‌که‌ى له پێناو چه‌ند پۆستێکى بێبه‌ھادا، کارتى لامه‌رکه‌زیه‌تیان سوتاند، که تاکه کارتى به‌ھێزى ئه‌م سنوره‌یه بۆ ڕزگار بوون له زوڵم و سته‌مه‌کانى پارتى و به‌ھێزبونه‌وه‌ى ئابورى پارێزگاکانى سلێمانى و ھه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و گه‌ڕانه‌وه‌ى شکۆ بۆ خه‌ڵک و خاکه‌که‌ی.
بۆ بیرخستنه‌وه:
له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا له ساڵى ٢٠١٨ دا، یه‌کێتى نزیکه‌ى ٣٢٠ هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه؛ له‌مه نزیکه‌ى ١٨٥ هه‌زارى له پارێزگاى سلێمانى بوو. واته ٥٨% ى ده‌نگه‌کانى یه‌کێتى له پارێزگاى سلێمانى بوه و ٤٢% ى له هه‌ردوو پارێزگاکانى هه‌ولێر و دهۆک بوه.
گۆڕانیش نزیکه‌ى ١٨٧ هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه؛ له‌مه نزیکه‌ى ١٤٣ هه‌زارى له پارێزگاى سلێمانى بوه. واته ٧٧% ى ده‌نگه‌کانى گۆڕان له پارێزگاى سلێمانى بووه و ته‌نها ٢٣% ى له هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆک بووه.
که‌واته زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌م سنوره متمانه‌یان به یه‌کێتى و گۆڕان داوه خزمه‌تیان بکات. یه‌کێتى و گۆڕان ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م خه‌مساردیه و ئه‌م سنوره بکه‌ن به قوربانى چه‌ند پۆستێکى بێبه‌ها له هه‌ولێر، ئایا شایه‌نى ئه‌وه‌ن جارێکى تر خه‌ڵک ده‌نگ و متمانه‌یان پێبداته‌وه؟ یان به چ ڕویه‌که‌وه داواى ده‌نگ له خه‌لکى ئه‌م سنوره ده‌که‌نه‌وه؟! مه‌گه‌ر ته‌زویر فریایان بکه‌وێت.
کاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌و که‌سانه‌ى دلسۆزى ئه‌م سنوره‌ن له ناو یه‌کێتى و گۆڕاندا، فشار له سه‌رکردایه‌تیان بکه‌ن، بۆ جێبه‌جێکردنى فیدرالیه‌تى پارێزگاکان که بووه به خواستى زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌م سنوره، یان بیر له به‌دیلێکى تر بکه‌نه‌وه.
گومانم نیه له دڵسۆزى زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کانیان ڕیسه‌که‌یان لێده‌که‌نه‌وه به خوری. که حزبیش کارى له خه‌مى گشتیه‌وه بوو به به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت ده‌بێت به دووکانى سیاسی.
ئێستا کاتى ئه‌وه ھاتوه خه‌لکى ئه‌م سنوره خۆى ڕێکبخات و ته‌جاوزى ئه‌م حزبانه بکات و ڕاسته‌وخۆ کار بۆ فیدرالیه‌تى پارێزگاى سلێمانى بکات. ئه‌وه‌ى جێى خۆشحاڵیه ده‌ستورى عێراق ڕێگه‌ى داوه که هاوڵاتیانى هه‌ر پارێزگایه‌ک به‌بێ حیزبه‌کانیش داواى فیدرالیه‌ت بکه‌ن بۆ پارێزگاکه‌یان.
واته ئه‌گه‌ر له پێناوى پاره و پۆست‌دا حزبه‌کان نه‌هاتنه ژێر بار، یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ى ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ داواى فیدرالیه‌تى پارێزگاکان بکه‌ن. واته له کۆى (١.٢ ملیۆن ده‌نگده‌ر)ى پارێزگاى سلێمانی، (١٢٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر) ده‌توانن داواى بکه‌ن و دواتر ده‌خرێته ڕاپرسیه‌وه و ده‌بێت (٥٠+١) ده‌نگى بۆ بدات؛ واته زیاد له (٦٠٠ هه‌زار که‌س) ده‌نگى بۆ بده‌ن.
تێبینی:
به‌پێى ده‌ستورى عێراق، که له ساڵى ٢٠٠٥ دا به ئاماده‌بوون و ڕه‌زامه‌ندى نوێنه‌رانى کورد (نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌کێتى و مه‌سعود بارزانى له پارتی) نوسراوه و دواتر له ڕاپرسیه‌کى گشتیدا ٨٠% ى گه‌لى عێراق به کوردیشه‌وه ده‌نگى بۆ داوه.
به‌پێى ماده‌کانى ١١٧ بۆ ١٢٠ ى ده‌ستورى عێراق، که تایبه‌ته به پێکهێنانى هه‌رێمه‌کان، هه‌رێم ده‌کرێت له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقدا پێکبهێنرێت، که پارێزگایه‌ک یان زیاتر بێت. ئه‌مه‌ش به دوو ڕێگه ده‌کرێت.
ڕێگه‌ى یه‌که‌م: یه‌ک له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داواى بکه‌ن (پارێزگاى سلێمانى ٣٢ ئه‌ندامى هه‌یه، ده‌کرێت ١١ ئه‌ندام داواى بکه‌ن).
ڕێگه‌ى دووهه‌م: یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌ر پارێزگایه‌ک داواى بکه‌ن. واته له کۆى ١.٢ ملیۆن ده‌نگده‌رى پارێزگاى سلێمانی، ١٢٠ هه‌زار که‌س داواى بکه‌ن.
ناکرێت هه‌تا سه‌ر ئێمه باجى چاوچنۆکى چه‌ند که‌سێکى به‌ناو سه‌رکرده بده‌ین که به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى و پاره و پۆسته‌وه وێڵن، و کوردایه‌تى و یه‌کپارچه‌یى خاکى کوردستانیان کردووه به‌پەردەیەک بۆ داپۆشینی عەیبوعاریان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق