هەواڵ
-مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بڕیاری دا عەبدولوەهاب ساعیدی بگەڕێنێتەوە بۆ دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پلەکەیشی بەرزکردەوە بۆ فەرماندەی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق رایگەیاند "لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەند بڕیارێکیان داوە. یەکەمیان دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانە و نەهێڵرێت دوابکەوێت".
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوانەی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی پار روویان داوە و لە تاوانباران بپێچنەوە و قەرەبووی بنەماڵەی شەهیدان و برینداران بکرێتەوە.
کازمی ئاشکرای کرد، دەزگا ئەمنییەکانیان راسپاردووە کە هەموو ئەو کەسانە ئازاد بکەن کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق