موسعود عبدلخالق
-
شینی هەژاران وجەژنی دزان
ئەو رۆژەی وەفاتی كرد تێكڕای میلەت گریا ، دەركەوت ئەوگریانە بەكۆلە ڕاست دەرچوو ، وادەبینین میلەت وهەژاران بێخاوەنن ، بۆیە ئەو رۆژە بوە جەژنی دزوگەندەلكاران ، مژدەو خەبەری خۆشیان بەیەك دەدا ، هەموو میلەتیك سۆلۆن وسلاح الدین و ماندیلاو غاندی خۆی هەیە ، ئەوپیاوەش بۆ هەریم سۆلۆن بوو ، هەر باوكی هەژاران نەبوو بەلكو دامەزرینەری دەولەت ویاساو نیشتمان وهاولاتی بوون و سیاسەتی ڕەوشتداری بوو ، لەهەموان گرنگ تر لەگەل نەیارەكانیشی بەهەلویست بوو ،دوونمونە هەلدەبژێرم كە چۆن باوكی یەكرێزیش بوە :
1- لەسالی 1982-1983 زۆر بە بێڕەحمانە ئەنفالی مال ومندالی بارزانیەكان كرا – ئەوانەی لە كۆمەلگای قوشتەپە بوون ، بەتوومەتی ئەوەی هیزەكانی (پ د ك)لەگەل پاسداران هیرشیان كردۆتە سەر (گردمەندیل) ، مال ومندالی بارزانیەكان بێپیاو بێخاوەن مانەوە ، هەندێك لەكوردی خایەن (ئیستا دەسەلاتدارن) لەگەل ئەمن وئیستخبارات گیچەلی جۆربەجۆریان بە خانەوادەی ئەو بارزانیانە دەكرد ،ئەو خەبەرە گەیشتە لای كاك نەوشیرەوان ، ئەویش بەبروسكە بۆ ( شەوكەتی حاجی مشیر- ئەوكاتی بەرپرسی سەربازی مەلبەندی 3 بوو )نارد كە بە خێرایی كەرتێك بنێرن بۆ ئەو ئۆردوگایەو پاسەوانیان بكەن – وابزانم كەرتی سەفین مەلا قەرەیان نارد ،ئیتر لەدوای ئەو هەنگاوە خەلكی هەولیریش بەهانایانەوە چوون وبوە بانگەوازو هاریكاری .
2- لەزاری مدیری ئیستخباراتی عیراقەوە لە(ص432كتیبی :حطام بوابە الشرقیە) دەلیت لە دانوستانی 1991 وەفدیكی كوردی بۆ دانوستان بەسەرۆكایەتی كاك مسعود وكاك نەوشیرەوان هاتبوونە بەغداو منیش بەشداربووم لە دانیشتنەكەیان، حسین كامل (وەزیری بەرگری) دەنگی زۆر بەسەر وەفدەكە بەرزكردەوەو ڕووی لەكاك مسعود كرد و ووتی كورد عەمیل بووینە ،مەبەستی كاك مسعود بوو لەگەل ئیران ، دانیشتنەكە سام گرتی بوو ، بۆ كاك مسعود نەدەكرا خۆی دیفاع لەخۆی بكا ،بۆیە نەوشیرەوان مستەفا بەجواب هات (وەك وفیق سامرائی نوسیویەتی )دەلی زیاتر ڕووی لەمن كرد(ڕووی لە حسین كامل نەكرد) و نەوشیرەوان ووتی: ئەوە چ عیراقیكە كەسیكی وەك (حسین كامل)وەزیری دیفاع بیت چ زانیاریەكی هەیە جگە لەوەی تەنها زاوای سەدامە .. دریژەی لەو كتیبە هەیە بخوینەوە ،لە (مذكرات طاهر عبوش) لەویش هەلویستی وا بەیان كراوە ، ئەو بە جواب هاتنەی نەوشیرەوان مستەفا گوزارش بوو لە(برا لەپشت برا بیت..) ، ئەو ویستی بینای ئەوە بكا كە دوژمن نەتوانی لایەك دابڕی و هیرشی بكاتە سەری ، وەك ئیستا هەر وەفدیكی كوردی دەچیتە لای داگیركەر دانیشتنەكە بەوە خۆش دەكا كە زەم وغەیبەتی حزب وسەركردەكانی برای خۆی بكا .
بەلە دەستدانی نەوشیرەوان مستەفا (سیاسەتی ئەخلاقیش)لەهەریم تێك ڕووخا .
مسعودعبدالخالق 19/5/ 2020
+سۆلۆن باپیرەی ئەفلاتون بوە لەخەتی دایكی دامەزرینەری یاساو سیاسەتی رەوشنداری وپیكەوەژیانی یۆنان بوە ، هەندی سەرچاوە دەلێن (نەبی) بوە .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق