ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك كۆماری عێراقی كرد بۆ تاران

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقەوە کرد و بە فەرمی بانگهێشتی کرد بۆئەوەی سەردانی تاران بکات، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح گوتوویەتی "لە کاتێکی گونجاودا" ئەو سەردانە دەکات.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، هەردوولا باسیان لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران کردووە جەختیان لە هەماهەنگی زیاتری هەردوولا کردووە، هەروەها باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە کە کێشەی ئابووری بۆ هەردوو وڵات دروستکردووە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و بەرەوپێشبردنی هاریکاریی هاوبەش کرا لەنێوان عێراق و ئێران بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات، "بەرھەم ساڵح سوپاسی سەرۆککۆماری ئێرانی کرد، بۆ ئەو هەنگاوە کە دەبێتە ھۆی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەنێوان ھەردوو وڵات".

هەروەها هەردوولا باسیان لە پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق وەک بابەتێکی گرنگ لە ناوچەکە و جیھاندا کرد، "چونکە سەقامگیریی عێراق ئاسایش و سەلامەتی گەلانی ناوچەکە و جیھان بەهێز دەکات".

هاوکات لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو سەرۆک باسیان لە باشترکردن و زیاترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا کردووە، بە تایبەی کە ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکارەکانی دەروازە سنوورییەکانی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif