ڕاپۆرت
-
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی شۆرشی فه‌ره‌نسی كه به‌شداریكرد لهگۆڕانكاری له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ده‌ی نوێ‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك بوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك دابه‌زینی نرخی مرۆڤی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌جۆرێك نرخی مرۆڤ كه‌متر بوو له‌نرخی كیسێك نان.
كاتێك ده‌نگۆی برسێتى خه‌ڵك گه‌یشته گوێی ماری ئه‌نتوانێت، هاوسه‌ری لویسی شانزه، فه‌رمانێكی شاهانه‌ی ده‌ركرد كه هیچ شتێك به‌بێ به‌رامبه‌ر نه‌درێته هیچ هاوڵاتیه‌ك، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر برسیش بێت، نوسه‌رێك به‌ناوی ئه‌ونا میكیلفنا له‌وتارێكدا، گرنگترین هۆكاره‌كانی شۆرشی فه‌ره‌نسیمان بیر ده‌خاته‌وه.
وه‌ك شۆرشه عه‌ره‌بیه‌كان.. چۆن فه‌رمانڕه‌واكان شۆڕشی پێچه‌وانه‌یان له‌ئه‌وروپا كرد؟ نوسه‌ر له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی نوسه‌ری فه‌ره‌نسی ڤۆلتێر تێبینی كردووه ئه‌وه‌بووه، كه دانیشتوانی پاریس ته‌نها داوای"ئۆپرای كۆمیدی و نانی سپیان كردووه".
به‌ڵام نوسه‌ر پێی وایه نانی سپی رۆڵێكی ره‌شی هه‌بووه له‌مێژووی فه‌رنسادا، به‌تایبه‌تی له‌قۆناغه‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا، كاتێك پاریسییه‌كان چوونه ناو زیندانی باستیل له 14ی ته‌موزی 1789 به‌دوای چه‌كدا نه‌ده‌گه‌ڕان له‌ناو قه‌ڵاكه‌دا به‌ڵكو به‌دوای گه‌نمدا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به نان.
خاڵێكی دره‌وشاوه له مێژووی فه‌ره‌نسا
نوسه‌ر ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه كه شۆڕشی فه‌ره‌نسا به‌هۆی ژماره‌یه‌ك هۆكار و ناره‌حه‌تییه‌وه بوو كه له‌نرخی نان ئاڵۆزتربوون، به‌ڵام كه‌می نان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌رامبه‌ر حكومه‌تی پادشایه‌تی هه‌بوو، ماریا ئه‌نتوانێت كاتێك گوێی لێ‌بوو كه خه‌ڵك ده‌یانگوت نان نیه بیخۆن وه‌ڵامی هه‌ژارانی به‌وه‌دایه‌وه كه مادام نان نیه كێك بخۆن، ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامه‌كه‌ی ته‌واو تێنه‌گه‌یشتن بوو له‌داواكاری خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته‌ده‌كات كه چۆن نان بووه خاڵێكی دره‌وشاوه له‌مێژووی فه‌ره‌نسا".
نوسه‌ر كه‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه و باسی پێشتر ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ساڵی 1529 كه‌می به‌رهه‌می گه‌نم بووه هۆی پشێوی و ئاڵۆزی له‌شاری لیۆن-ی فه‌ره‌نسی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت"شۆڕشی گه‌وره"هه‌زاران كه‌س كاری تێكده‌رانه‌یان كرد و ماڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان وێران‌كرد، و له‌كۆتاییدا گه‌نمی سایلۆنهكانیان تاڵانكرد و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دابه‌شیان كرد.
به‌هه‌مان رێگا دۆخه‌كه له‌سه‌ده‌ی 18 دا خراپ بوو له‌ده‌یه‌ی شه‌شه‌م فیزیوكراتیهكان كه ئامۆژگاری پادشایان ده‌كرد، گروپێكی ئابوری بوون پێیان وابوو سامانی نه‌ته‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌شه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیهكانه.
له‌رێگه‌ى ئه‌م راوێژه‌وه پادشا هه‌ندێك له‌مه‌رجه‌كانی سه‌ر بازرگانی گه‌نمی خۆجێی لابرد و جۆرێك له‌بازرگانی ئازادی هاته ئاراوه.
نوسه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌م بازرگانییه ئازاده سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی 1775 پرسی كه‌می خۆراك و به‌رزی نرخه‌كه‌ی توڕه‌یی هاوڵاتیانی له‌شار و گونده‌كان لێكهوتهوه، 300 حاڵه‌تی ئاژاوه‌گێری تۆماركران كه ئامانج لێیان تاڵانكردنی گه‌نم بوو له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ هه‌فته‌دا، ئه‌و شه‌پۆله له‌ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به "شۆرشی ئارد" ناوبانگی ده‌ركرد.
كێشه‌كه له‌ده‌یه‌ی هه‌شته‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ئاڵۆزتر بوو به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌وانه‌ش زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی فه‌ره‌نسا، به‌رێژه‌ی 5 بۆ 6 ملیۆن كه‌س له‌كۆتایی ساڵی 1789 به‌راورد به‌ساڵی 1720، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیادبوونی هاوشێوه له‌به‌رهه‌می گه‌نمی خۆجێی ڕووبدات.
فه‌ره‌نسییه‌كان له‌وكاته‌دا ره‌تیان ده‌كرده‌وه، هیچ خۆراكێك بخۆن به‌بێ ئه‌و سیستمه خۆراكییه‌ی كه پشتی به‌گه‌نم ده‌به‌ست، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو، به‌هۆی ئه‌و سیستمه خۆراكییه‌وه، نان بووه سه‌رچاوه‌ی 60 بۆ 80%ی خه‌رجی خێزانه‌كان، بۆیه هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نرخی گه‌نم به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بووه هۆی ناره‌زایه‌تی.
شۆرشی ئارد
نوسه‌ر پێی وایه هه‌موو شته‌كان به‌و ئاراستهیهدابوون كه ئه‌و قۆناغه بۆ فه‌ره‌نسا قورس بوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌می خۆراك بووه كارێكی ئاشكرا، و له‌هه‌ركاتێكدا له‌ناوچه‌یه‌ك خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی دروست ده‌بوو داوا له‌سوپا ده‌كرا پارێزگاری له‌ئاسایش و دۆخی بازاڕ بكات.
جاك نیكر وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی دارایی فه‌ره‌نسا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه لویسی شانزه پادشای فه‌ره‌نسا وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ هه‌ژاره‌كان نانی هه‌ژارانه ده‌خوات كه له گه‌نم و جۆ پێكهاتووه، نه‌ك ئه‌و نانه‌ی كه خواردنی شاهانه‌بوو له ناوكی گه‌نم دروست ده‌كرا.
به‌ڵام ئه‌و رێكارانه به‌س نه‌بوون، و كه‌می نان قۆزرایه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌ن بۆچوونه‌كانی شۆرش و له‌ساڵی 1789 مانگرتن له‌دژی پادشا ده‌ستی پێكرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه چه‌ند پێشنیارێكی كردووه بۆ رێگری لهههڵگریسانی شۆڕش، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م هێرشكرایه سه‌ر باستیل و توندوتیژی لێكهوتهوه.
كێشه‌ی نان به كۆتایی هاتنی شۆرش كۆتایی نه‌هات
نوسه‌ر وتاره‌كه‌ی بهوهكۆتایی پێ ده‌هێنێت كه ره‌نگه نان یارمه‌تیده‌ری ههڵگریسانی شۆرشی فه‌ره‌نسی بووبێت، به‌ڵام شۆرش سنوری بۆ ناره‌حه‌تی فه‌ره‌نسیه‌كان دانه‌نا له‌كه‌می نان، له 29ی ئابی ساڵی 1789 و دوای دوو رۆژ له‌راگه‌یاندنی مافی مرۆڤ، كۆمه‌ڵه‌ی دامه‌زرێنه‌ر رێكاره‌كانی له‌سه‌ر بازاری بازرگانی گه‌نم لابرد، ئه‌و هه‌نگاوه ترسی سه‌باره‌ت بهناردنهدهرهوه و كۆگاكردنی گه‌نم دروستكرد.
له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 1789 نانه‌وایه‌ك به‌ناوی دینیس فرانسوا تۆمه‌تباركرا به‌شاردنه‌وه‌ی نان و نه‌فرۆشتنی، وه‌ك پلانگێرییهك بۆ بێبه‌شكردنی خه‌ڵك له‌نان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو به‌ڵام خه‌ڵك فرانسوا یان برده گۆڕه‌پانی جریف و له‌وێ خنكاندیان و سه‌ریان له‌جه‌سته‌ی جیاكرده‌وه.
لێره‌وه ئامۆژگارییه‌كه‌ی تورجوت راوێژكاری ئابوری لویسی شانزه بیرده‌خه‌ینه‌وه، كه گوتی " ده‌ست بۆ نان مه‌به".
ڕاپۆرت/پەیسەر
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق