عوسمان گوڵپی: یەكیەتی ناتوانێ لە بەرپرسیارێتی خۆی لابدات

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی، چاودێری سیاسی و وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی، بە كوردپلاتی ڕاگەیاند: هێزە سیاسیەكان ناكۆكیان دەبێت و دەكرێت لە وێستگەیەكدا ڕاكانیان ئەو ناكۆكیە زەق بكاتەوە، بەڵام ئەوە ناكاتە ئەوەی حیزبەكان پێگەی خۆیان لە بیر بكەن، دەبێت بزانن كە بەرپرسیارێتیان لەسەر

لە درێژەی لێدوانەكەیدا عوسمان گوڵپی وتی: هیچ حیزبێك بە موزایەدە ناتوانێ بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆی لا بدات، بۆ نمونە یەكیەتی شەریكی حكومڕانیە و دەبێت بەرپرسیارێتی وەرگرێ، لە سنوری جوگرافی خۆیدا خاوەن بڕیارە، نابێ بۆ دەستكەوتنەكان شانازی بكات و شكستەكانیش بخاتە سەرشانی حیزبیتر، گرنگترین خاڵ ئەوەیە كە حیزبەكان بەرپرسانە مامەڵە بكەن، فەوزا و مزایەدە نامانگەیەنێتە هیچ شتێك و یەكیەتی و هیچ حیزبێكیتر ناتوانێ لە بەرپرسیارێتی خۆی دوور بخاتەوە


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif