كۆڕبەندی ڕێكخراوەكان: پێویستە حكومەت قەرەبووی كرێكاران بكاتەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات

-

ژمارەیەک رێکخراو سەبارەت بە دۆخی کرێکاران داوایان لە حکومەت کرد، قەرەبووی موچەی فەوتاوی کرێکاران بکات لەو ماوەیەی کە بێکاربوون، هەروەها بیمەی بێکاری بۆ کرێکاران دابین بکات.

ئەمڕۆ هەینی، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی کرێکارانی جیهاندا، محەمەد هەژار سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە کرێکاران بوونەتە قوربانی و بێکاری و هەژاری و کێشەی کۆمەڵایەتی روویتێکردون، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەش سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی کرێکاران بێدەنگن".

ناوبراو رایگەیاند، داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە موچەی کرێکاران دوانەخات، هەروەها حکومەت و کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت قەرەبووی موچەی فەوتاوی کرێکاران بکەنەوە.

هەروەها داوایکرد، خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆپاراستن لە نەخۆشی بۆ کرێکاران دابین بکات، یاسای کار جێبەجێبکرێت و چاودێری دۆخی کرێکاران بکرێت.

داواشیکرد، موچەی پاشەکەوتکراوی کرێکاران بە پسوڵە یان لە ڕێگای بانکەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ کرێکار، هاوکات حکومەت لە باج و پارەی ئاو و کارەبای هاوڵاتیان خۆشبێت و خاوەن موڵکەکانیش لە کرێی دوکان و خانووەکانیان خۆشبن".

ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەهۆی بڵاوبوونەویە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی ٢٥ ملیۆن کرێکار لە جیهاندا بێکاربوون و کرێکارانی هەرێمی کوردستانیش بێبەش نین لەو زیانانە





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif