بەریتانیا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات

ليست هناك تعليقات


دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی نامەیەكی هەڕەشەئامێزی ناوخۆیی بەریتانیان ئاشكرا كردووە، كە تێیدا پرسیاری ئەوە لەحكومەتی بەریتانیا كراوە، كە ئەگەر بێتوو تەلئەبیب بڕیار بدات ناوچەی تری ژێر دەسەڵاتی فەلەستینییەكان بخاتە سەر خاكی ئیسرائیل ئەوە چی جۆرە سزایەكی ئابووری چاوەڕێی ئەو وڵاتە دەكات.

بەگوێرەی رۆژنامەی "هائارێتز"ی ئیسرائیلی، باڕۆنە جویس ئانیلای سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و بەرگری لە ئەنجوومەنی لۆرداتی بەریتانیا نامەیەكی هەڕەشەئامێزیان ئاڕاستەی جەیمس  كلێڤێرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كردووە سەبارەت بەئەگەری خستنەسەری بەشێكی تر لەخاكی فەلەستین بۆسەر ئیسرائیل لەچوارچێوەی ڕێكەوتنی نێوان بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆكی حكومەتی ئیسرائیل و بینی گانتسی سەرۆكی پارتی شین –سپی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل .

لە پەیامەكەیدا ئانیلای نیگەرانی قووڵی بەریتانیای سەبارەت بەو ڕێكەوتنە پیشانداوە، كە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی سەپاندنی سەروەری ئیسرائیل بەسەر كەناری خۆرئاوا، كە بەناوچەی داگیراكراو هەژمار دەكرێت و پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتیشە و سەردەكیشێت بۆ سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر ئیسرائیل .

لە نامەكەدا ئانیلای پرسیاری ئەوەی كردووە "ئەو سزایانە چین، كە بەسەر ئیسرائیلدا دەسەپێنرێت لەبابەتی مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ بەریتانیا، ئایا رێگە بە بەردەوامبوونی زێدەمافی دەستگەیشتنی ئیسرائیلییەكان بەبازاڕی بەریتانیا دەدرێت".

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی لۆرداتی بەریتانیا جەختیكردووەتەوە، كە پابەندبوونی لیژنەكەیان و ئەنجوومەنی لۆرداتی بەریتانیا لە پێویستی پشتیوانیكردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی بەشێوەیەك وەڵامدەرەوەی پێداویستییە ئەمنییەكانی ئیسرائیل بێت و لەئاست چاوەڕوانییەكانی فەلەستینییەكانیشدا بێت بۆ دروستبونی دەوڵەتی خۆیان، بەوپێیەی ئەوە تاكە رێگایە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی هەمیشەیی .

ئانیلای دەشڵێت: دەبێت حكومەتی بەریتانیا بێ لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی ئیدارەی ئەمەریكا لەدەربڕینی ئەو هەڵویستەیدا روون و راشكاو بێت، بۆیە ئیستا كاتی ئەوەیە ئەوروپییەكان رۆڵێكی زیاتر بگێڕن لە ڕێگریكردن لە لەبارچوونی چارەسەری دوو دەوڵەتی.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
شارپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif