كوردپلات - هەواڵ
-
چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوە نەمانتوانی بە متمانەوە مامەڵە بکەین لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنە و سودی لێوەربگرین بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
د.كاروان حمەساڵح چاودێری سیاسی و پسپۆڕی كارگێڕی و ئابوری لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەكانی شەوی ڕابردووی كەناڵی ئێن ئارتی دا وتی: ساڵی ٢٠١٩ ڕێکەوتنێکی باش کرا لە نێوان حکومەتی هەرێم و
بەغداد، کە بە دڵنیاییەوە هەندێک ووڵات ڕۆڵی هەبووە لەو ڕێکەوتنەدا، چونکە دەویسترا استیقراریەتێکی ئەمنی و سیاسی کەمێک بێتە ئاراوە لەم ناوچەیە، ئەگەر نا; بەغداد باش دەیزانی کە ئەو ڕێکەوتنە لە سوودی هەرێمە.
لە درێژەی بەرنامەكەدا د. كاروان حمەساڵح ڕایگەیاند: لە ڕووی هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیشەوە; ڕوونە کە هەرێم پێویستی بە ڕێکەوتنێکی دوور مەودا هەیە لەگەڵ بەغداد کە کەمتر نەبێت لە دە ساڵ (ئەمەش لەبەر ئەوەی ٢٩ ساڵە ئێمە کارێکمان نەکردووە کە بە داهاتی نەوت و بە حکومڕانیەکی دروست بونیادی داهاتووی خۆمان بکەین و بەرگەی کارتی فشاری دارایی و ئابوری و سیاسی بگرین).
لەسەر ئەو بنەمایەش، پێویستە لە هەر ڕێکەوتنێکی نوێدا ڕاستگۆ بین لەگەڵ ڕێکەوتنەکە و لەگەڵ میللەتی خۆمان تا بتوانین لە ژێر سێبەری ڕێککەوتنێکی دوورمەودای لەو جۆرە، کەرتەکانی ئابوری لە هەرێم و ژێرخانی ئابوری ببوژێنرێتەوە بە وەبەرهێنانی شەفافانە لە داهاتی نەوتدا. نەک وەک ئێستا; کاتێک نرخی نەوت بەرز بێت، هیچ هەنگاوێکی ستراتیژیی نەنرێت و پشتیش لە بەغداد بکەین، کە نەوتیش بەهای نەمێنێت بەرگەی نەناردنی موچەیەک نەگرین لە لایەن بەغدادەوە و داواجار بە گیرفانی بەتالەوە ڕوو لە بەغداد بکەینەوە!
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق