حەوت ساڵە ئاوا نرخی بەرز نەبوەتەوە

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠، نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد بە جۆرێک یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە هەزار و ٧٤٢ دۆلار، نرخی یەک گرامیش ٥٦ دۆلاره.


هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٦ هەزار و ١٧ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٥٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٩٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٧ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif