ڕۆحانی و ئاردۆغان، پێویستە سنورەكانمان بەڕووی یەكدا بكرێنەوە

ليست هناك تعليقات



سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی، له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد و جه‌ختیانكرده‌وه‌، پێویسته‌ سنووره‌كانیان به‌ رووی یه‌كدیدا واڵا بكه‌ن.

ئاژانسی "فارس"ی هه‌واڵی نیمچه‌ ره‌سمی بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكی ئێران و توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كانیان كردووه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ بواری ئابووری و بازرگانی كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌و قه‌یرانه‌ دارایی و ئابوورییه‌ داوه‌، كه‌ به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، رووحانی و ئه‌ردۆغان به‌ پێویستیان زانیوه‌ سنووری ئاسمانی و وشكانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تتدا بكرێـته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی رێگه‌شدا، رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بۆ خۆپاراستن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگرنه‌ به‌ر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif