هەولێر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات




ئەمڕۆ یەك شەممە، مامۆستایانی نارازی هەولێر لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند، كە تیایدا داوای پئدانی موچەو ئاسایی كردنەوەی ژیانی خەڵك دەكەن، بە هەمان شێوە  هۆشداری دەدەنە حكومەت لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتندا

دەقی بەیاننامەی ناڕەزایی هەولێر


بەناوی خودای گەورە
بۆ/پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆکایەتی هەرێم ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، رای گشتی
بەنیگەرانیەوە ڕایدەگەیەنین کە دوای ساڵێک لە ئاسایی بوونەوەی ژیانی مووچەخۆران ، خەریکە هەمان ژیانی سەخت و دژواری چەند ساڵی رابردوو بۆ مووچەخۆران دروست دەبێتەوە ، ئێمە ئێستا لە کۆتایی مانگی پێنجی 2020 داین ، بەڵام حکومەت نەیتوانیوە مووچەی مانگی یەک دابەش بکات ، بۆیە .
1_ هۆشداری دەدەین لە شکستهێنانی کەرتی پەروەردە و دابەزینی ئاستی زانست و زانیاری قوتابیان و  نەمانی ڕێز و شکوی مامۆستا و ناوەندەکانی خوێندن ،
2_ داوە دەکەین حکومەتی هەرێم ڕەوشتی دارایی و پێدانی مووچە بە فەرمانبەران ئاسایی بکاتەوە و، مووچە نەدراوەکان بگێرێتەوە و  رێگر بێت لەوەی مووچە نەبێتە قوربانی شەڕی سیاسی نێوان حزبەکان و پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا .
3_ گردبوونەوە و خۆپیشاندان بە مافێکی سروشتی هەموو تاکێک دەزانین ،⑦بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە مامۆستایانی دهۆک ئازاد بکرێن
 4_لەبەرامبەر جێبەجێ نەبوونی داواکارییەکانمان ، دەرگا بەڕوومان واڵایە بۆ ئەنجامدانی هەرچالاکیەکی مەدەنی ، دوور لە توند و تیژی ، چونکە ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین دژی هیچ کەس و لایەنێک نین.
لە کۆتایدا هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە هەرلێکەوتەیەکی لەسەر پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان درووست بێت لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە .
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هەولێر
17/5/2020

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif