رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆی له گرته‌یه‌كی ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می درامای ( النهایه) میسری پیشاندا، كه یه‌كێك له‌كاره دراماكانی ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵه، ئه‌وه‌ی ئیسرائیلی نیگه‌ران و توڕه‌كردووه ئه‌وه‌یه كه مامۆستایه‌ك له‌ساڵی (2120) وانه به‌خوێندكاره‌كانی ده‌ڵێت و باسی ئه‌وه ده‌كات كه عه‌ره‌ب له‌شه‌ڕی رزگاركردنی قودس توانیان شاری قودس رزگاربكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی 100 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا تێپه‌رێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و دیمه‌نه‌ی به جێگه‌ی داخ و قبوڵ نه‌كراو وه‌سفكردووه، كه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان میسر وئیسرائیل ناگونجێت، كه 41 ساڵ پێش ئێستا واژۆكراوه، ئه‌م دیمه‌نه‌ی كه ئیسرائیلی نیگه‌ران كردووه یه‌كه‌م كاری هاوشێوه نیه، له‌م راپۆرته‌دا نمونه‌ی ئه‌و كاره هونه‌رییانه خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه كراون و ئیسرائیلیان نیگه‌ران و توڕه‌كردووه.
(فارس بلا جواد)
درامایه‌كی عه‌ره‌بیه ئیسرائیل پێی وایه دژی سامیه، ئه‌و درامایه له‌ساڵی 2002 بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه عه‌ره‌بیه‌كان په‌خشكرا، دراماكه باسی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزه‌ده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ده‌كات، و تێیدا چیرۆكی هاوڵاتیه‌كی میسری ده‌گێرێته‌وه كه خۆبه‌خشانه ڕووبه‌ڕووی داگیرکاری ئینگلیزی و بزوتنه‌وه‌ی سه‌هیۆنیه‌ت ده‌بێته‌وه له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌و درامایه‌دا محه‌مه‌د سبحی ئه‌كته‌ری میسری رۆڵی پاڵەوان ده‌گێڕێت تێیدا و له‌به‌شێك لهگرتهكاندا باسی بنه‌ماكانی كتێبی"پرۆتۆكۆڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌هیۆنی" ده‌كات، كه تێیدا باس له‌پلانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌هیۆنیه‌ت ده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جیهان و به دیاریكراویش ناوچه‌ی عه‌ره‌بی.
ئه‌و درامایه له‌كاتی خۆیدا نیگه‌رانی فراوان له‌ناو حكومه‌تی ئیسرائیل به‌دوای خۆیدا هێنا، موشیه كاتساف سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئیسرائیل نامه‌یه‌كی توندی بۆ محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك هاوتا میسرییه‌كه‌ی نارد، تێیدا ته‌له‌فزیۆنه میسرییه‌كانی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه درامای ئه‌و تۆ په‌خش ده‌كه‌ن، كه دژی سامیهتن و پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتی واژۆكراوی نێوان هه‌ردوو وڵاتن.
محه‌مه‌د سوبحی ده‌ڵێت به راسپارده‌ی موباره‌ك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لیوا عومه‌ر سلیمان سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی كردووه و تێیدا سلیمان داوای ره‌شكردنه‌وه‌ی 147 گرته‌ی كردووه، به‌ڵام دوای گفتوگۆ توانیویه‌تی رازی بكات كه ته‌نها 40 گرته بسڕنه‌وه.
(سفاره فی العماره)
ئەم فیلمە له‌نواندنی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی میسری عادل ئیمام بوو، بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2005 په‌خشكرا و تێیدا باسی چیرۆكی ئه‌ندازیارێكی نه‌وتی میسری ده‌كات كه ماوه‌ی زیاتر له‌دوو ده‌یه له‌ئیمارات ده‌ژی به‌ڵام دواتر بڕیار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ میسر، دووچاری سه‌رسورمان ده‌بێت كاتێك هه‌ست ده‌كات شوقه‌كه‌ی بۆته دراوسێی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل، به‌هۆیه‌وه پاڵاوانی فلیمه‌كه ده‌بێته چالاكه‌وانێكی سیاسی و سكاڵایه‌كی یاسایی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌و باڵه‌خانه‌ی كه ئه‌و تێیدا نیشته‌جێ بوو.
فلیمه‌كه بووه جێگه‌ی نیگه‌رانی باڵیۆزی ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل، ته‌نانه‌ت شالوم كوهین باڵیۆزی ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل له‌میسر سه‌ردانی فاروق حوسنی وه‌زیری رۆشنبیری میسری كرد، داوای لێ‌كرد په‌خشكردنی فلیمه‌كه رابگیردرێت، چونكه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان دوو وڵات ناگونجێت.
میراڵ
له‌مانگی ئازاری ساڵی 2011 ، نێرده‌ی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی پیشاندا له‌سه‌ر په‌خشكردنی فلیمی فه‌له‌ستینی-ئه‌مریكی میرال له‌ناو باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان فیلمه‌كه‌ی به‌كارێكی سیاسی لایه‌ندارانه وه‌سفكرد، چونكه دراماكه له‌دیدگای فه‌له‌ستینیه‌وه ئاماده‌كراوه و باسی كێشه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌كات له‌دوای ساڵی 1948 و باسی زۆر ڕووداوی كردووه تا ده‌گاته رێككه‌وتنی ئاشتی ئۆسلۆ له‌ساڵی 1993 دا، فلیمه‌كه پشتی به‌ستووه به ژیانی رۆژنامه‌نوسی فه‌له‌ستینی رولا جبریل كه رووبه‌ڕووی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه بۆته‌وه له‌زیندانه‌كانی ئیسرائیل، به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو كه ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كه یه‌هودییه‌كی ئه‌مریكی بوو به‌ناوی جولیان شانبل و بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2010 فلیمه‌كه په‌خشكرا.
حاره یه‌هود
درامایه‌كی میسری بوو بۆیه‌كه‌مجار له‌مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی 2015 په‌خشكرا، باسی ژیانی یه‌هودییه‌ك ده‌كات له‌ناوەڕاستی شاری قاهیره، له‌دوای ڕووداوه‌كانی شۆرشی 1952، دراماكه باسی رووداوه سیاسیه‌كانی میسر و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی ده‌كات وه‌ك شه‌ڕی فه‌له‌ستین و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی یه‌هودییه‌كان له میسر، دراماكه باسی چیرۆكی خۆشه‌ویسی نێوان گه‌نجێكی میسری و ئافره‌تێكی یه‌هودی ده‌كات.
له‌دوای په‌خشكردنی ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می دراماكه رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل گوتیان دراماكه باسی سروشتی مرۆڤانه‌و جوانی یه‌هودییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م، باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌میسر نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و دراماكه‌ی به‌هاندان دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌سفكرد.
ربع مشكل
درامایه‌كی كۆمیدی گاڵته‌جارانه بوو بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵی 2010 په‌خشكرا، له‌ناو دراماكه‌دا باسی هه‌ڵوێستی كۆمیدی خێزانێكی ئیسرائیلی كرا كه له باپیره‌یان "سه‌معان و نه‌وه‌كه‌ی لیشع" پێكهات بوو، ئه‌م درامایه نیگه‌رانی میدیای ئیسرائیلی لێكهوتهوه، ته‌نانه‌ت كه‌ناڵی ئیسرائیل ئه‌و كاته راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه ناكرێت چیتر له‌به‌رامبه‌ر" شه‌ڕی درامادا" ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر میسر بێده‌نگ بێت، ئه‌و درامایه به مه‌به‌ست سوكایه‌تی به‌ئیسرائیل كردووه.
ممر
فیلمێكه باسی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزێكی تێكشكێنه‌ری میسری له‌كاتی شه‌ڕی پێش نسكۆی 1967 دەکات، تێیدا یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی میسری سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌ی سینا تێكده‌شكێنێت و ته‌واوی دیله‌كانی میسر له‌و سه‌ربازگه‌یه ئازاد ده‌كات، ئه‌و فیلمه‌ی له‌ساڵی 2019 دا به‌رهه‌مهێندرا، به‌گه‌وره‌ترین بوودجه له‌مێژووی سینه‌مای میسری كه گه‌یشته 100 ملیۆن جونه‌یهی، بووه هۆی نیگه‌رانی میدیای ئیسرائیلی به‌جۆرێك رۆژنامه‌ی هائارتس-ی ئیسرائیلی كه كۆنترین رۆژنامه‌ی ئیسرائیلیه، ره‌خنه‌ی له فیلمه‌كه گرت و پێی وابوو ئه‌وه زه‌قكراوه‌ته‌وه كه ئیسرائیل دوژمنی هه‌میشه‌ییه، ئه‌وه‌ش جیاوازه له ئایدۆلۆجیای حكومه‌تی میسر دوای رێككه‌وتنی ئاشتی كام دیڤد، كه هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆكرا.
و:پەیسەر پرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق