هەواڵ
-
پرۆژەی باخچەی ئاژەڵان لە شاری هەولێر کرایەوە و بەڕێوەبەری هونەری باخچەکەش رایگەیاند، کردنەوەی باخچەکە سەرەتاییە و بۆ رۆژانی جەژن، بەشێوەیەکی فەڕمی، بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.
ئەردەڵان عومەر، بەڕێوەبەری هونەری باخچەی ئاژەڵانی هەولێر رایگەیاند، "پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ دۆنم دروستکراوە و ١٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە و دەکەوێتە بەرزاییەکانی کەسنەزان، ئەمڕۆ وەکو تێست بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە و بۆ جەژنیش بەشێوەیەکی فەڕمی دەکرێتەوە."
ڕاشیگەیاند، "باخچەکە پێکهاتووە لە زۆر بەش و زۆر ئاژەڵی دەگمەنمان هێناوە زۆر جیاوازە لە باخچەکانی تر و زۆربەشیان لە دەرەوەی وڵات هێناومانن، لەوانەش پڵنگی ڕەش و چەند جۆرێکی پڵنگ کە ڕێژەیان کەم ماوە لە دنیادا."
باخچەی ئاژەڵانی هەولێر سەر بە کەرتی تایبەتە و وەبەرهێنەری ناوخۆیی خاوەندارێتی دەکات.
NRT
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق