كوللە زیانی بە حەوت پارێزگای ئێران. گەیاندوە

ليست هناك تعليقات




دامەزراوەی پاراستنی رووەکی ئێران رایگەیاند، کولـلەکان هێرشیان کردووەتە سەر حەوت پارێزگای وڵاتەکەیان.


رەزا میر وتەبێژی دامەزراوەی پاراستنی رووەکی ئێران رایگەیاند، "روبەرێکی فراوانی وڵاتەکەمان لەلایەن کولـلەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و حەوت پارێزگا لە باشور و ناوەراست کەوتوونەتە بەر هێرشێکی کەمتر بینراو".

ئەوەشی خستەڕوو، کە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە هۆی کولـلەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

هاوکات، هێرشی کولـلەکان لە چەند مانگی رابردوودا چەند وڵاتێکی ئەفریقی گرتەوە و سەرەتای ئەم مانگەش ئێران پێشبینی کردبوو تا دوو هەفتەی تر هێرشێکی کولـلەکان وڵاتەکەیان بگرێتەوە.

لای خۆشییەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشی ئەمساڵی کولـلەکانی بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئەفریقا بە چڕترین هێرشی لەو جۆرە ناوبردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif