کۆبوونەوە ناکەم تاوەکو متمانە بۆ پەرلەمان نەگەڕێتەوە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەو کاتە بڕیاری کۆبوونەوە دەدەم کە شکۆ و متمانە بۆ پەرلەمانی کوردستان بگەڕێتەوە و دەشڵێت "بانگهێشت بۆ کۆبوونەوە ناکەم تاوەکو نەگەمە ئەو بڕوایەی کە کۆبوونەوە سوودی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت".

د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "لە هەمووشتێک گرنگترە ئەوەیە فراکسیۆنەکان کێشەیان لەنێواندا نەبێت، ئێمە پەیامی فراکسیۆنەکانمان وەرگرت و سەردانی ئێمەیان کرد، دواتر بڕیاردەدەین کەی لەگەڵیان کۆدەبینەوە. چۆن ئەوان نیگەرانییان هەیە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، منیش وەک سەرۆکی پەرلەمان نیگەرانیم هەیە".

سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان گوتی "پەرلەمان کۆنابێتەوە تاوەکو بەوشێوەیەی لێنەیەت کە خواستی هەموو ئەو هێزانەیە کە لەنێو پەرلەمانی کوردستان هەن، پەرلەمان ئەوکاتە کۆدەبێتەوە باس لە کێشەکانی خەڵکی کوردستان بکات و ئەو کاتە کۆدەبێتەوە کە بەشکۆیەکی تایبەت و متمانەیەکی تایبەت بچێتەوە ناو پەرلەمان".

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، بانگهێشت بۆ کۆبوونەوە ناکەم تاوەکو نەگەمە ئەو بڕوایەی کە کۆبوونەوە سوودی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif