ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا

ليست هناك تعليقات


وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی بەربەست دروستکردن لەلایەن ئەمریکا بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران کە بەرەو ڤەنزوێللا دەچن هۆشداریی دەدات.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەکی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و لەبارەی ناردنی هێزی دەریایی لەلایەن ئەمریکا و بەربەست دروستکردن لە گواستنەوەی سووتەمەنی لەلایەن ئێران بۆ ڤەنزوێللا هۆشداریی داوە. 

زەریف لە نامەکەیدا، ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە کاری چەتەی دەریایی شوبهاندووە و بە مەترسییەکی گەورە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوبردووە و داوایکردووە ئەمریکا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کەشتیوانی بگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، لە بەرامبەر هەر کردەوەیەک لەلایەن ئەمریکاوە بێدەنگ نابن و کاردانەوەیان دەبێت.

لای خۆشییەوە عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش باڵیۆزی سویسرای لە تاران بانگهێشت کردووە و داوایکردووە هۆشداری جیدی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمبارەوە بە ئەمریکا رابگەیێنێت. 

سویسرا پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ئێران، چونکە ئەمریکا باڵیۆزی لە ئێران نییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif