ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە رایگەیاندووە کە "لە دیدارەکدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى تهبايى و يهكڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن و سهقامگيريى سياسى له هه‌رێمى كوردستان كردووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌ك بتوانرێت سه‌ختييه‌كانى ئه‌م قۆناغه له كێشه و قه‌يرانه‌كانى دارايى و ئابوورى و لێكه‌وته‌كانى ديكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت، دووپاتيشى كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌م پێناوه‌دا له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت".
به پێی ئەم هەواڵە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە دیدارەکەدا پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانی بۆ حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى دووبارە کردووەتەوە و هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها پرسى ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقى و ئاماده‌يى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان له‌و ديالۆگهدا تاوتوێ كردووە.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسولی ئەمریکا بووە.
هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ کراوە و لەم بارەیەوە كونسولى ئه‌مريكا ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و ڕێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كردووە و هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكاى له‌مباره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووەته‌وه.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: "له ديدارهكهدا تيشك خراوەتە سه‌ر دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵ و مه‌ترسييه‌كانى داعش و پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، هه‌روها باس له دۆخى سووريا كراوە و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مريكا سوپاسى هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريادا كرد".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق