میسی لە یانەكەی دەروات

ليست هناك تعليقات


كوردپلات -سپۆرت
-
رۆژنامەی وەرزشی لێ 10سپۆرتی فەڕەنسی بڵاویکردووە لیۆنێل میسی كاپتنی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێدێڵێت، ئەویش بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە دروست بووە و پێدەچێت یانەکەشی دەستبەرداری ببێت، چونکە کارگێری ئەو یانەیە لەوانەیە لە توانایاندا نەبێت ساڵانی داهاتوو ئەو مووچە زۆرەی کە ئێستا بە یاریزانەکانیان دەدەن بیدەنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ چوونی لیۆ ئەوەیە کە لە گرێبەستەکەیدا هاتووە دەتوانێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بە خۆرایی واتە بەبێ هیچ بەرامبەرێک یانەکەی جێبێڵێت.
مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه‌ له‌ بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ،  شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 10 نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه‌.
مێسی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 31 یاری، 24 گۆڵ، 16 ئاسیستی كردووه‌، تا ئێستا 718 یاری بۆ بارسێبۆنا كردووه‌، 627 گۆڵ و 261 ئاسیستی هه‌یه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif