عێراق: هەناردەی نەوت بۆ نیوە دابەزی

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی نیسانی راگەیاند و تیایدا هاتووە، داهاتی نەوت بەراورد بە مانگی رابردوو بۆ نیوە دابەزیوە و هەر بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا بە نزیکەی ١٣ دۆلار فرۆشراوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی چواری ئەمساڵدا ١٠٣ ملیۆن و ١٤٤ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.
باسی لەوەشکردووە، داهاتی نەوتی عێراق لەو مانگەدا یەک ملیار و ٤٢٣ ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رونیشیکردووەتەوە، کە هەر بەرمیلێک نەوت بە شێوەی مامناوەند بە ١٣ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی ئادار عێراق بە نزیکەی ٣ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتبوو، لە مانگی شوباتیش داهاتی هەناردەی نەوت نزیکەی پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.
هاوکات، لە گەڵ دابەزینی نرخی نەوت کە عێراقی تووشی کەمبوونەوەی بەرچاوی داهات کردووە، رێکەوتنی ئۆپێک پڵەسیش عێراقی بەوە پابەندکردووە، کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە بە رێژەی لەسەدا ٢٣ بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە، بەوەش داهاتی نەوتی وڵاتەکە زیاتر کەمدەبێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif