بە هەڵە ناوی بەرپرسێکی سعودی ئاشکراکرد

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی "ئێف بی ئای"، بە هەڵە ناوی بەرپرسێکی سعودی ئاشکراکرد، کە یەکێکە لە گومانلێکراوەکانی۱۱ی سێپتەمبەر و گوماندەکرێت لە کاتی هێرشەکەدا بۆسەر ناوەندی بازرگانی جیهان لە نیویۆرک، یارمەتی دوو چەکداری رێکخراوی ئەلقاعیدەی دابێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی تایبەتی "Yahoo News" نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی ئێف بی ئای، لە یەکێک لەو دۆسیەیانەی لە میانی لێکۆڵینەوەی داوای یاسایی خێزانی قوربانییەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١دا پێشکەشیکردوون، ناوی بەرپرسێکی سعودییان نەکوژاندووەتەوە کە لە ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٠دا لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە واشنتۆن کاریکردووە، بەم شێوەیەش یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی پەیوەست بە رووداوەکە ئاشکرا بوو.

لەو بەڵگەنامەیەی دادگادا کە لەلایەن بەرپرسێکی باڵای ئێف بی ئاینووسراوە و لەم هەفتەیەدا بۆ رای گشتی بڵاوکراوەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، بەرپرسێکی سعودی بەناوی "موسعەد ئەحمەد جەراح" تۆمەتی یارمەتیدانی دوو ئەندامی رێکخراوی ئەلقاعیدەی دراوەتەپاڵ کە لە پەلامارە خۆکوژییەکەی سەر دوو تاوەرە بازرگانییەکەی نیویۆرک بەشداربوون.

لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا نازاندرێت موسعەد ئەحمەد جەراح لە کوێیە، بەڵام گومانی ئەوەی لەسەرە لە ئەمریکا دوو کەسی بۆ یارمەتیدانی دوو پەلاماردەرەکە راسپاردبێت.

لەو بارەیەوە برێت ئێگڵسەن وتەبێژی قوربانییانی ١١ی سێپتەمبەر رایگەیاند، "یەکەمجارە لە لێکۆڵینەوەی ئێف بی ئایبەڵگەنامەیەکی جددی لەسەر پەردەپۆشکردنی پەیوەندی نێوان پەلاماردەرەکان و باڵیۆزخانەی سعودیە هەبێت".

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەشەوە، ئێف بی ئای ئەو بەڵگەنامەیەی گەڕاندەوە و ئەوەی روونکردەوە کە بەهەڵە دۆسیەی داواکە خراوەتە ناو بەڵگەنامەکەوە.

لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١دا، چوار فڕۆکەی نەفەرهەڵگر لەلایەن چەند چەکدارێکی رێکخراوی ئەلقاعیدەوە رفێندران، دوو لە فڕۆکەکان دوو تاوەری بازرگانی نیویۆرک و فڕۆکەیەکی دیکەشیان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای کردە ئامانج، فڕۆکەی چوارەمیش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا خرایەخوارەوە.

هەر ئەم رووداوەش بووە هۆی ئەوەی جۆرج بۆشی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، بڕیاری هێرشکردنە سەر ئەفغانستان و عێراق بدات. 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif