سبەی قۆناغێكی نوێیە لە خەباتی مەدەنی

ليست هناك تعليقات


كوردپلات - هەواڵ
-
لە چوارچێوەی ئامادەسازیەكان بۆ ناڕەزایی سبەینێ پێنج شەممە، ئەمڕۆ چالاكوانان و گروپەكانی فشار بڕیاریاندا سبەینێ بەشداربن لە ناڕەزایی فراوان
ی
لەو بارەوە شێركۆ سعید، چالاكوانی ناڕەزاییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە كوردپلات ی ڕاگەیاند: بڕیاری ناڕەزایی سبەینێ لە داواکردنی داوا ڕەواکانی فەرمانبەران و مامۆستایان و کاسبکاران کە دوای نزیکەی دوو مانگ کەرەنتینەو دواکەوتنی چوار مانگ موچەی فەرمانبەران و وەستانی بازاڕو کەڵەکەبونی قەرزی بازار لەکرێی خانوو وە شوێن کارو کارگەکان دەسەڵات بێباکانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدەکات هیچ بڕیارێکی دروستی نیە بۆدۆخەکەو  تادێت ئاستەنگیەکان زیاد دەکات و هیچ بڕیار ڕێنماییەکی دروست نیە سەبارەت بە هێورکردنەوەی دۆخی ژیان و فەرمانبەرو قوتابیان و کاسبکاران و نازانن لەکوێی ژیانەوە دەست پێبکەن و هیچ بەرچاوڕونیەک نیەو حکومەت و دەسەڵاتیش بێباکە ، بۆیە سبەینی یەك دەنگ هەموومان لەشەقامین بۆ گەیاندنی داواکاریەکانمان بەم دەسەڵاتە کەمتەرخەمە .

ئازاد حمەفرج، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە ئەنجومەنی فشار ڕێكیخستبوو ڕایگەیاند: لە پێناو داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان و پشوو درێژانە و بە میكانزمێكی نوێ خەباتی مەدەنی درێژە پێ دەدەین
سەبارەت بە پرسیارێك كە ئاماژەی بە لەت بوونی شەقام دەكرد، ئازاد حمەفرج وتی: سبەینێ ڕاگەیاندنەكان لەوێن و دەبینن كە خەباتی مەدەنی و چالاكوانان یەك ریز و یەك دەنگن و هیچ پەرتبونێك بوونی نیە

بەهەمان شێوە مامۆستا دڵشاد تالب  و م هاوژین لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا دڵنیایاندا كە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبێت و بێدەنگ نابن لە ئاست داخوازی خەڵك

ئەوە لە كاتێكدایە ئەنجومەنی ناڕەزایەتیەكان ڕۆژی سێ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامە نوسیدا ڕایگەیان كە ڕۆژی پێنج شەممە خۆپیشاندانی فراوانە كاتژمێر یەك لەبەردەم دادگای سلێمانی

هەمان ڕۆژ مامۆستایانی گەرمیان بڕیاری ناڕەزاییان لەهەمان بەرواردا ڕاگەیاند


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif