فراكسیۆنی كۆمەڵ: ڕاست ناكەن و فەزیحەیەكی گەورەیە

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت : لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە هەندێ سەرچاوەی متمانە پێکراوەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە بانکی هەرێم، بەڵام بەرپرسانی حکومەت دەیشارنەوە، پێنج مانگ لە ساڵی ٢٠٢٠ تێپەڕیوە و تا ئێستا ئامادەنین موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش بکەن .
عبدستار مجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەنوسێت: پێویستە پەرلەمانی کوردستان لەم بێدەنگییە بێتە دەرەوە و بە ڕۆڵی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی هەڵسێت و بەدواداچوونی جدی بکات بۆ ئەو پارە زۆرە .
ئێمە لەم بابەتە بێدەنگ نابین، ئەمە فەزیحەیەکی گەورەیە کە پارە هەبێت و دەسەڵات ئامادەنەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ خەڵک و وەک موچە دابەشی بکات !

وێنەکە یاداشتی فراکسیۆنە بۆ سەرۆکی پەرلەمان و ئاگادارکردنەوەی لە بوونی ئەو پارەیە !


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif