كێشەی دارایی یانەی چەمچەماڵ چارەسەر كرا

ليست هناك تعليقات


دوای ئەوەی رێبوار خدر سەرۆکی یانەی وەرزشیی چەمچەماڵ دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند، بەهۆی کەوتنە ژێرباری قەرزێکی زۆر لەسەر یانەکە، ئەمڕۆ بەرپرسانی حیزبیی شارەکە بەڵێنی پێدانەوەی قەرزەکانی چەمچەماڵیان بە سەرۆکی یانەکە داوە.

رێبوار خدر سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ رایگەیاند: "دوای دەنگدانەوەیەکی زۆری بەشداریکردنم لە هەواڵە ورزشییەکانی رووداو، کە لەو کەناڵەوە دەستلەکارکێشانەوەم بەهۆی قەرزاری زۆری یانەکە راگەیاند، چەندین بەرپرسی حیزبی و حکومی هاتنە سەرخەت بۆ پەشیمانکردنەوەم لەو بڕیارە، ئەوەبوو، رێبوار جاف بەرپرسی مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتیمانیی کورستان بەڵێنی پێدام تەواوی قەرزی یانەکە لە ئەستۆ بگرێت".

یانەی چەمچەماڵ بە بەهای 50 ملیۆن دینار قەرزدارە، سەرچاوەی داهاتیشی سنووردارە، بۆیە مەترسی هەڵوەشاندنەوە لەسەر تیپی تۆپی پێی یانەکە دروست بووبوو.

هەروەها سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد: "پێدانەوەی قەرزەکانی چەمچەماڵ بە چەند قۆناخێک دەبێت، سبەی بڕی 6 ملیۆن دینار وەردەگرین، پاشان بە چەند قۆناخێک قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر یانەکە لە ماوەی 1 ساڵدا هەڵدەگیرێت".

ماوەی 3 ساڵە رێبوار خدر وەکو سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ دەستبەکاربووە، لەو ماوەیەدا یانەکە لە خولی پلە دوو بۆ خولی پلە یەک سەرکەوت، وەرزی ئەمساڵیش بۆ خولی نایاب سەرکەوت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif