هەواڵ
-
کاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣/٥/٢٠٢٠ مامۆستایانی ناڕازی سەردانی نوسینگەی پەڕلەمانی عێراقیان كرد لە شاری سلێمانی و لەوێ و لە لایەن هەریەك لە بەڕێزان د.مثنی ئەمین و د. ڕێبوار كریم و د. غالیب محمد و سەركەوت شەمسەدین ، پێشوازیان لێ كرا.
مامۆستایانی ناڕازی، داواكاری مامۆستایان و فەرمانبەرانیان گەیاندە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی و دوایان لێکردن فشاری زیاتر بکەن تا حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و میکانیزمی گونجاو بدۆزنەوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران نەبێتە بەشێك لە ناكۆكی و ململانێی سیاسی،
لە بەرامبەردا پەرلەمانتاران بەڵێنیاندا بەدواداچونی جدی بكەن و تەواوی هەوڵی خۆیان بخەنە خزمەت داواكاریەكان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق