تارا حسین، یەكێك لە ژنە سیاسەتوانەكانی باشوری كوردستان و جێگری هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: با پارتە سیاسیەکان بێدەنگ بن و ئەرکی خۆیان جێبەجێکەن، میللەت بە ھەموو ڕەنگ و چینەکانیەوە ناڕازیە و خواستی چالاکی سەرتاسەری ھەیە بە شێوەیەکی مەدەنیانە فشار دروست بکەن و ھیچ نەبێ دەسەڵات ناچار بە ھەندێک بەخۆداچونەوە بکەن.
درێژەی نوسینەكەی تارا حسین ، كە پێشنیاری بۆ حیزبەكان كردوە و نوسیویەتی:
درێژەی نوسینەكەی تارا حسین ، كە پێشنیاری بۆ حیزبەكان كردوە و نوسیویەتی:
زۆرجار حزبە سیاسیەکان ئەمە بە ھەل دەزانن بۆ موزایەدە، یانیش وەکو ھەلێک لە خزمەت خۆیاندا دەیقۆزنەوە،
ئەوکات ڕەنگە ئەو جۆرە بەشداریە ببێتە ھۆکارێک بۆ ساردبونەوەی شەقام، چونکە چین و توێژە جیاوازەکان بەتایبەت موچەخۆران، نایانەوێ وەکو بەشێک لە پارتێکی سیاسی دەرکەون و داوا ڕەواکەیان ببێتە فشاری لایەنێک یان دوو لایەنی سیاسی و دواجار ئەوی ھاووڵاتی بێ دەستکەوت و ئامانج لەوسەرەوە دەربچێت و سیاسیەکانیش قسەی گەورەی پێوە بکەن.....
بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە ھاووڵاتیان کاری خۆیان بکەن و ھێزە سیاسی و ناڕازی و ئۆپۆزسیۆنەکانیش لە چوارچێوەی بەرەیەکی دیموکراتی دوور لە بەرژەوەندی و دەسەڵاتخوازی تەنھا لە پێناو ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانەدا بۆ ھەمووان بێ جیاکاری، ھەم بەشدار بن و ھەم سازشی لەسەر نەکەن و ببنە پاڵپشت بۆ داخوازیەکانی ھاووڵاتیان.
لە كۆتایی نوسینەكەیدا ئامادەیی تەڤگەری ئازادی دەربڕیوە بۆ ئەم پێشنیارە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق