پەرلمانی کوردستان، یاد و شکۆ

ليست هناك تعليقات


كاوان شێخ سعید
-
گەلی کوردستان بۆچی ڕاپەڕی ،چۆن ڕاپەڕی، کەی ڕاپەڕی . لەوکاتەی کەبارودۆخی عێراق داڕوخاوو حکومەتی عێراق لەبەریەک هەڵوەشایەوە، داڕوخانی ڕژێمی بەعسوو شکستی سووپاکەی لە شەڕی چەند ساڵەی لەگەڵ خودی خەڵی وڵاتەکەو وڵاتی ئێرانی دراوسێوو پەلاماری وڵاتی کوەیت وداگیرکاریوو تاوانە دژبە مرۆڤایەتییەکانی سەرانی بەعس زلهێزەگەورەکانی دونیای ناچارکرد کەچیتر ڕێگەبە کارە نامرۆڤانەکانی ئەوڕژێمەو سەرانی بەعس نەدەن تاوانی زیاتر بەرامبەر بەمرۆڤوو مرۆڤایەتی لەناوچەکەدا ئەنجام بدەن ،بۆڕێگری لەوتاوانانە ڕاستەوخۆ بەرەیەکی جیهانیان بۆشکستپێهێنانی سوپای داگیرکەری عێراقیان دروستکردوو ،لەڕێی گورزی سەربازییەوە ئەوسوپا ستەمکارەیان شکست پێهێناو ناچاریان کرد کە وڵاتی کووەیت بەجێ بهێڵێتوو تسلم بەئیرادەی نێوو دەوڵەتی بێت زەرەروو زیانێکی بێشوماریان لە سوپای عێراقدا بەجۆرێک کە توانای هیچ جۆرە پەلامارێکوو دەستدرێژییەکی تری نەبێت . ئالەم کاتەدا ڕەوشێکی گونجاوو لەبار لەکوردستان درووستبوو بۆ ڕاپەڕێن نەک شۆڕش کەدەڵێم ڕاپەڕین مەبەستم لەخەڵکی کوردستانە بەگشتی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەلەو کاتەدا وەک پێویست ئامادیی ڕاستەوخۆی نەبوو بۆپێشەوایەتیکردنی شۆڕش بۆیە ڕاپەڕین دروستبوو خۆڕسکانە جەماوەری توڕەو ماندوو ناخسوتاوی کوردستان دەرفەتەکەی بەهەلزانی وو ڕاپەڕی بەئامانجی تۆڵەسەندنەوە لەڕژێمی بەعسوو هاو کاروو ئەڵقە لەگوێکانی .بەم جۆرە کۆی ئەم هۆکارانە پێکەوە سروشتی جوڵە جەماوەرییەکەیان دروست کرد .لەم کاتەو لەم بارووۆخەدا سەرکردایەتی سیاسی کورد لەدۆخێکی نەخوازراوی پەرتەوازەیدا بوو هەرحزبەو لەئاوازێک دەچڕا بۆ بە کردن بەموڵکوو قۆرخکردنی ئەو جوڵە جەماوەرییە و وێناکردنی بە شۆڕشوو دەسکەووتی چەند ساڵەی خەباتی حزبی فڵانوو حزبی فیسار تالەئەنجامدا سەرەتایەکی ناتەندرووست نەخشەیەکی نەخوازراوو پڕلە ڕقوو کینەی کۆنوو شاخ تێکەڵ بەدۆخەکە کراوو هەرئەوەش بویە بەرنامەی کاری حزبوو دوورخستنەوەی جەماوەروو ڕۆڵی خەڵک لە جەوهەری بابەتەکە

ئەم ڕەوشە لەکاتەدا ئازادییەکی سنورداری لەکوردستاند درووستکرد، بۆیەکاتیبوو کەکورد بتوانێت ئەودرفەتە بقۆزێتەوەوو وازلە دووبەرەکی چەند ساڵەی ناڕەوای حیزبی بهێنێتوو یەکڕیزییەکی نیشتمانی درووستبکاتوو ئیتر کای کۆنی براکوژی وەلانێتوو نێوماڵی خۆی تۆکمەو قایم بکاتوو سوود لە دۆخە نێودەوڵەتییەکە وەرگرێت لەچوارچێوەی یەکڕیزییەکی نیشتمانیدا وڵاتێک بۆ خۆی بنیاد بنێت ، ئالەم کاتەداو لەم باروودخو ڕەوشەناسکەو خەتەر ناکەدا هەێزە پەرتەوازەکان توانیان بەرەیەکی سیاسیوو سەربازی درووستبکەن بەڵام کام بەرە ،بەرەیەک کەلەسەر بنەمایەکی لەقی بێمتمانەو باوەڕ نەبوو بەیەکتر بەرەیەک کەتوانای یەکگرتنیتەواو یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی نەبوو هێزەکان پەرتەوازەبوون یەک نەخران وەک هێزی حیزبی لەناوچە جیا جیاکاندا مانە، ئەمەو هەرلایەک هەوڵی بەهێزکردنی خۆی دەدا بەجیا لەوی تر هەرهێزەو بەجیا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەردا درێژەپێدەدا ،درووشمە حیزبییەکان بوونە جێگرەوەی درووشمە نیشتمانییەکان ،دەسەڵاتەخۆ جێییەکان قورخی هێزی ئابووری ناوچەکانیان بۆخۆیان کردوو گومرگەکان کرانە سەرچاوەی داهات بۆ حزب هەرکەو لەسنور خۆی ،لەم بارودۆخە نائاساییەدا

دروشمێکی شەرمنی پەردەپۆش کراو کرایە بەرنامەی کاروو ،بڕیارلەسەر درووستکردنی داموو دەزگا کارتۆنییەکانی بەناو دیمووکراسی دراو لەکۆتایدا بەناچاری بڕیار لەسەردرووستکردنی هەڵبژاردنوو پرلماندرا ئەوەبوو لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کە دەکاتە ۱۹/٥/١٩٩٢ پرلمان بە ئیفلیجی لەدایک بوو چونکە هەرلەسەرەتادا کاربە ویستوو خواستی ئیرادەی خەڵک نەکراوو ئیرادەوو ویستی حیزب جێگای گرتەوەو نیوبەنیوو خێروو بێری وڵاتەکە بەشکراوو خاوەنەکەی لێبێبەش کرا ئەم فۆڕمەو ئەومۆدێلەو ئەوپەیڕەوە تائێستە درێژەی هەیەو ئەوان خاوەن ماڵوو خاوەن ماڵ میوان............

بۆیە من دەڵێم ئەم دەزگایە نەدەزگایەکی دیمووکراسییەو نەموڵکی خەڵکە ،ککۆڕبەندێکی سیاسی وبازاڕێکی هەڕاجی ئیرادەی حیزب زیاتر هیچیترنییە ؟

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif