كۆسرەت ڕەسول علی، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی :
هاونیشتمانیانی خۆشەویست ....
یٔەم دۆخەی ئەمڕۆ لەكوردستان هەیە و كوردستانیانی گیرۆدە كردووە پێویستی بە بڕیاری بوێرانە و حەكیمانە هەیە بۆ بنبڕكردنی، لە سەرووی هەموویانەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی شەفافیەت و چاكسازی لە سێكتەرە جیاوازەكانی حوكمڕانی، بە جۆرێك سەرجەم داهات و سامانەكانی هەرێمەكەمان لە خزمەتی گەلەكەمان و بۆ خۆشگوزەرانی هەرێمەكەمان بەكاربێت، ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانیشە كە لایەنە سیاسییەكان لەبری ململانێ و شەڕكردن لەسەر دەستكەوتە حزبییەكان، دانیشن و بەیەكەوە كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن و ئەم دۆخە تێپەڕێنین و چیتر لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە هێرش نەكەنە سەر یەكتر و دەروونی هاووڵاتیان لەوە زیاتر ماندوو نەكەن و لەبری چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان خەڵك بە پرس و كێشەی لابەلا سەرقاڵ نەكەن و قەیرانی دەستكرد دروست نەكەن.
دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی دەكەم و یٔەم جەژنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم سوپاسی تایبەتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ و پێشمەرگە بكەم، كە لەكاتی قەیرانی كۆڕۆنادا ماندوونەناسانە كاریان كرد بۆ ڕێگرتن لە زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە، هەروەها سوپاس بۆ خەڵكی خۆڕاگری كوردستان كە خۆڕاگرانە لەماڵ مانەوە و پابەندی ڕێنماییەكان بوون.
كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق