كوردپلات
-
بۆ یەکەم جارە لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردوودا ڕێگە بدرێت بەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ خانەوادەکەیدا بکات.
وەک بەشێک لەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردان کردنی زیندان و گرتوخانەکان لە تورکیا قەدەغەکراوە.
دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان داوە کە گیراوەکان هەفتەی دوو جار بە تەلەفون پەیوەندی بکەن بە کەسوکاریانەوە.
21 ساڵە عەبوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی گیراوە وهیچ جارێک پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ خانەوادەکەیدا نەکردووە.
عومەر ئۆجەلان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هەدەپە، برازای عەبدوڵا ئۆجەلانە و بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت، ڕێبەری پەکەکە لەو پەیوەندیە تەلەفونیەیدا، سەنگیی خستە سەر دۆسێی زینی وەرتێ لە باشوری کوردستان و ئەو کێشەیەی لە نێوان لایەنە کوردیەکاندا ڕوویداوە و پەیامی یەکێتی نێوان لایەنەکانی داوە.
عومەر ئۆجەلان دەڵێت "بەڕێز ئۆجەلان دەیەوێت لایەنە کوردیەکان نەبنە ئامێری دەستی هێزە نێودەوەتییەکان و دەبێت هەموو بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد یەکبگرن."

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق