PDK:لامەركەزی سلێمانی لە حكومەت دوور دەخاتەوە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لامەرکەزیی کارگێڕیی و دارایی دەکات، بۆ ئەوەش پشت بە ماددەی دوو و پێنجی یاسای ژمارە سێی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەبەستێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پشتگیریی ئەو هەوڵە دەکات، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی - هەڵەبجە دەڵێت "لامەرکەزیی دارایی، سلێمانی لە حکومەت دووردەخاتەوە".

لە کۆبوونەوەی رۆژی 2020/4/26ی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، کە بە سەرپەرشتى ئازاد محەممەد ئەمین، سەرۆکى ئەنجوومەنەکە و جێگرو سکرتێرى ئەنجوومەن و سەرۆکى فراکسیۆنەکان بەڕێوەچوو، داواکاریی بۆ لامەرکەزیی کارگێڕیی و دارایی، کرایە داواکارییەکی فەرمی و بڕیاردرا لیژنەیەکى کاتیى ، کە نوێنەرى هەموو فراکسیۆنەکانى تێدابێت بۆ پێکبهێنرێت.

هەروەها رۆژی (2/5/2020) مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی و تیمی ئەو حیزبە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان  له‌ ده‌باشان كۆبوونه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە: به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ سیستەمی لامه‌كه‌زی كراوەو و كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێداگری كردووه‌ له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی سیاسی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان "وەک خۆی، كه‌ له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت جێگیركراوه". هەروەها لە راگەیێندراوەکەی یەکێتیدا هاتووە، کە داواکاریی بۆ لامەرکەزیی کارگێڕیی و دارایی سلێمانی "بووەته‌ داخوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری و ئه‌نجوومه‌نه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان" .


پارتیی دیموکراتی کوردستان لەم هەوڵەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نیگەرانە. عارف تەیفوور، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەیە و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتیشە بە رووداوی راگەیاند "ئەگەر سلێمانی بەتەنیا داوای لامەرکەزیی کارگێڕیی بکات، ئەوا هیچ کێشەیەک نییە و لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکراوە و پارتیش رەزامەندیی لەسەر دەدات، بەڵام لامەرکەزیی دارایی دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی سلێمانی لە حکومەت، بۆیە دەبێت گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکرێت و وابکرێت سلێمانی ئەو توانایەی نەبێت لە حکومەت دووربکەوێتەوە".

پارتیی دیموکراتی کوردستان لاری نییە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتی، عارف تەیفووریش جەختدەکاتەوە کە پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان رێککەوتنی هەیە و دەبێ پابەندبن پێوەی "بۆیە ئەو هەوڵەی ئێستا دەدرێت کارێکی باش نییە".

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پشت بە مادەى (2) و (5)ى یاساى ژمارە (3)ى ساڵى (2009)ى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەبەستێت بۆ داواکردنی لامەرکەزی، ئەوەش بەمەبەستی دابەزاندنى دەسەڵاتەکان لەناوەندەوە بۆ خوارەوە. لەو دوو ماددەیەی یاساکەشدا بەمشێوەیە باسکراوە:

ماددەی دووەمی یاسای ژمارە سێی ئەنجوومەنی پارێزگاکان:

- ئەم یاسایە دەسەڵات و بەرپرسیاری ئەنجوومەنەکان و سەرۆکەکانیان و ئەندامەکانی دەستنیشاندەکات بۆ پتەوکردنی پرەنسیپی ناسەنتەری لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و چاککردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریی گشتیی بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی مافەکان و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی یەکە کارگێڕییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.

ماددەی پێنجەمی یاسای ژمارە سێی ئەنجوومەنی پارێزگاکان:

ئەنجوومەنی پارێزگا دەسەڵاتی چاودێرییە لەناو سنووری کارگێڕیی پارێزگادا، مافی ئەوەی هەیە بڕیار و پێڕەو و رێنماییەکان بۆ رێکخستنی کاروباری کارگێڕی و دارایی لەناو سنووری پارێزگادا دەربچوێنێت، تاوەکو بتوانێ سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی کاروباری پارێزگا بەپێی پرەنسیپی ناسەنتەری بەڕێوەبردنی کارگێڕیی بکات، بەجۆرێکی وا کە ناکۆک نەبێ لەگەڵ دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif