بزووتنەوەی گۆڕان: داوای لابردنی پڕگەیەكی دانیشتنی سبەینێ دەكات

ليست هناك تعليقات


هەواڵ

-

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: فراكسیۆنەكەیان بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاراندا نییەو داواش لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات بڕگەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران لە دانیشتنی سبەی پێنجشەممەی پەرلەماندا لاببرێت.

فراكسیۆنی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردوە وتویەتی"ئێمە لە فراكسیۆنی گۆڕان داواكارین بڕگەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران لە دانیشتنی رۆژی 07/05/2020 هەڵبگیرێت."

ئەوەشی وتوە"ئێمە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاراندا نین و بەشێك نابین لەم پڕۆسەیە."

فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستۆتەڕو"لامان گرنگە لەبری هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران، ئەو داواكاریانەمان لەزوترین كاتدا بخرێنە بەرنامەی كارەوە كە تایبەتن بە گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی موچەو داهاتی نەوت و گەندەڵی و خاڵە سنورییەكان و بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن."




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif