ئیمارات گەشتی هەشت وڵاتی دەستپێكردەوە

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
هێڵی ئاسمانیی ئیمارات رایگەیاندووە لە رۆژی 21ی ئەم مانگەوە کە پێش جەژنی رەمەزان دەکات گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 8 وڵات دەستپێدەکاتەوە و گەشتیاران دەتوانن دەست بە کڕینی تیکتەکانیان بکەن.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بووە هۆکاری وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لەسەر ئاستی جیهاندا و لە نێوانیشیاندا گەشتەکانی دوبەی، ئەمە یەکەمجارە کە هێڵێکی ئاسمانی رایدەگەیەنێت کە دەست بە گەشتەکانی لە دوبەیەوە بۆ وڵاتانی دیکە دەکاتەوە.

لە رۆژی 24 ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە دوبەیەوە راگیراون، بەڵام بەپێی راگەیێندراوەی هێڵی ئاسمانیی ئیمارات لە 21ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان دوبەی و هەر یەک لە شارەکانی لەندەن، فرانکفۆرت، پاریس، میلان، مەدرید، شیکاگۆ و تۆرێنتۆ دەستپێدەکەنەوە.

هێڵی ئاسمانی ئیمارات رایگەیاندووە کە دەبێت گەشیاران بە تووندی پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکاندا جێبەجێدەکرێن.

پێشتریش هێڵی ئاسمانی ئیتیحاد رایگەیاندبوو دەستدەکاتەوە بە گەشتەکانی لە نێوان بەریتانیا و ئوسترالیا لە رێگەی ئەبوزەبییەوە و گەشتیارانی لەندەن دەگوازێتەوە بۆ مێلبۆرنی ئوسترالیا.

هەروەها هەفتەی رابردوو هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکیش ئێرلاین) پلانی گەشتەکانی خۆی بۆ سێ مانگی داهاتوو راگەیاند. بەگوێرەی ئەو پلانە سێ مانگییە، تورکیش ئێرلاین لە مانگی حوزەیرانەوە سەرجەم گەشتە ناوخۆییەکانی لە تورکیا دەستپێدەکاتەوە و بۆ دەرەوەی وڵاتیش گەشتەکانی بۆ 19 وڵات دەستپێدەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif