زانیاری لەسەر بومەلەرزەكەی ئەمڕۆی تاران

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
لە بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە تاران و دەورووبەری پیاوێکی بەتەمەن و ژنێکی گەنج گیانیان لەدەست داوە و 33 برینداریش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئیسماعیل نەجاڕ، سەرۆکی رێکخراوی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی ئێران بە ئاژانسی فەرمی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی هەینی لە دەماوەند و تاران و هەندێ لەو شارانەی بوومەلەرزەکە تێیاندا هەستی پێکراوە، پیاوێکی بەتەمەنی 60 ساڵان لەکاتی هەڵاتن بۆ چوونەدەرەوە لە ماڵەکەی سەری بریندار بووە و گیانی لەدەستداوە.

بەڵام مەنسوور دەرەجاتی بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیران لە پارێزگای تاران دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو کەسن کە جگە لەو پیاوە تەمەن 60 ساڵە، ژنێکی 21 ساڵەش بەهۆی ترس و راوەستانی دڵیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت بە بریندارەکانیش ئیسماعیل نەجاڕ سەرۆکی رێکخراوی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی ئێران گوتی: "19 کەس لە بریندارەکان و ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی دەماوەند بوون و 15 کەسیش دانیشتووی تارانن. 11 کەس لە بریندارەکانی تاران بەهۆی سووکی برینەکەیانەوە چوونەتە ماڵەوە و تەنیا 4 کەس لە نەخۆشخانە ماون".

سەرۆکی رێکخراوی کۆنترۆڵی قەیرانەکانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد کارمەندانی فریاگوزاری لەو ناوچانەن و دۆخەکە لە کۆنترۆڵدایە. گوتیشی، بە سەرنجدان بە تێبینی پسپۆڕان و ئەزموونەکانی پێشتووترمان لە بوومەلەرزەکانی پێشوو، نیگەرانییەکی جیددیمان نییە و خەڵک نیگەران نەبن.

کاژێر 00:37 خولەکی بەرەبەیانی 8-5-2020 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ریختەر لە دەماوەند کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێران روویدا. بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی تاران و مازەندەران و قوم هەستی پێکراوە و تاوەکو درەنگانێکی بەرەبەیان خەڵک لەسەر شەقامەکان بوون.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی رێکخراوی کۆنترۆڵی قەیرانی شارەوانی تاران گوتی، هێزەکانمان تاوەکو 3 رۆژی داهاتوو هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif