بەوەكالەت، وەزیری دەرەوە دیاری كرا

ليست هناك تعليقات


هەواڵ
-
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت د. عه‌بدولكه‌ریم هاشمی‌ وه‌ك وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ دیاریكرد، هه‌روه‌ها وه‌زیری خوێندنی باڵای‌ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی داد ده‌ستنیشانكرد.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردو پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌و دادی‌ عێراق پشكی‌ كوردن‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌وه‌ كاندیدی‌ ئه‌و دو پۆسته‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران بكرێت، به‌ڵام به‌پێی‌ چه‌ند بڕیارێك، مسته‌فا كازمی سه‌رجه‌م پۆسته‌ وزارییه‌ به‌تاڵه‌كانی‌ كابینه‌كه‌ی‌ پڕ كرده‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

- د. عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق بۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌

- وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی داد

- وه‌زیری دارایی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی نه‌وت

- وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زیری رۆشنبیری

- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی بازرگانی

- وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران

و/ئاوێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif