عەبدوڵای مەلا نووری: دەبێت خۆمان کار بۆ گێرانەوەی سەقامگیری راستەقینە بكەین

ليست هناك تعليقات


عەبدوڵای مەلا نوری لە وەڵامی پارێزگاری هەولێردا دەنوسێت: دەسەڵات سەقامگیری هاوڵاتیانی تێكداوە و دەبێت كار بۆ گێڕانەوەی بكەین

لە ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، عەبدوڵای مەلا نوری دەنوسێت: راستیەکەی لە سەر دەستی دەسەڵات سەقامگیری تەواوی هاوڵاتیان و هەرێمی کوردستان تێکدراوە،  ئەرکی هەمومانە، ئەرکی جەماوەرە بە دەستی خۆمان کار بۆ گێرانەوەی سەقامگیری راستەقینەو مافە زەوتکراوەکانمان بکەن.

  نابێت چیتر هاوڵاتیان شەڕی پاراستنی بەرژەوەندی حیزب و بنەماڵەکان بکەن.
نابێ چیتر هاوڵاتیان خۆیان بکەنە سوتەمەنی شەڕی نێوان حیزبەکان، دەبێت روی داواکاریەکان لە دامەزراوە فەرمیەکان بێت، هەولێر بەو سیفەتەی پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بەو سیفەتەی پەرلەمان و حکومەتی لێیە، دەبێ سەرزەمینی بە یەکگەیشتن و یەکتر لە باوەشگرتنی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان بێت.

لینكی قسەكانی پارێزگاری هەولێر
https://www.kurdplat.net/2020/05/blog-post_106.html?m=1


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif